کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد محەمەد مەحمود ئابادى، سه‌رۆكى دادگاى شارۆچكه‌ى به‌همه‌ن له‌پارێزگاى کۆهگیلویەی ئێران ڕایگه‌یاند، هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌و كوڕ و كچه ته‌نها له قۆناغى سه‌ره‌تایى نوسینگه‌ى هاوسه‌رگیریدا بووه و نه‌چووه‌ته دادگا، بۆیه بڕیارى ههڵوهشاندنهوهیانداوە. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤیدیۆى ڕووداوه‌كه‌دا قسه‌ى له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى تۆمار كردنى هاوسه‌رگیریدا كردووه، بۆى ڕوونبووه‌ته‌وه كچه‌كه ته‌مه‌نى له‌ده ساڵاندایه و كوڕەكهش له‌ته‌مه‌نى 22 ساڵیدایه و پێڕایگهیاندوون هیچ هه‌نگاوێكى تر نه‌نێن و دادگا ئه‌و هاوسه‌رگیریه ڕەتده‌كاته‌وه و لێكۆڵینهوهشى تێدا ئه‌نجامده‌دات. . ئه‌و دادوه‌ره هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌و هاوسه‌رگیریه و له‌و شێوه‌یه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، ئه‌و خێزانانه‌ى كچیان زۆره و به‌هۆى هه‌ژارى و كه‌مده‌رامه‌تیه‌وه كچیهكانیان له‌ته‌مه‌نێكى زووتردا به‌شوو ده‌ده‌ن. . به‌پێى یاساكانى ئێران، نوسینگه‌کانى هاوسه‌ر گیرى بۆیان نیه له‌خوار ته‌مه‌نى 13 ساڵى و ته‌مه‌نى باڵغ بوونه‌وه هاوسه‌رگیرى بۆ كچان تۆمار بكه‌ن. . حاكمى شارۆچكه‌كه سوپاسى هه‌ست و سۆزى خه‌ڵك و چالاكانى شاره‌كه‌شى كرد له‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزیان بۆ ئه‌و پرسه. . بڵاوبوونەوەی دیمەنی هاوسەرگیری کردنی کچێکی منداڵ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە. . دادگاى شارۆچكه‌كه جه‌تى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، هه‌ر باوكێك كچه‌كه‌ى له‌ته‌مه‌نى نه‌گونجاودا ناچار بههاوسهرگیرى بكات ئه‌وا به‌تاوانبار داده‌نرێت و زاوا و ئه‌و كه‌سه‌ش كه گرێبه‌سته‌كه تۆمارده‌كات ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌كرێنه‌وه. . دواى ئه‌وه‌ى به‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى بڵاوبویه‌وه كه تێدا بۆنه‌یه‌كى تایبه‌ته به ماره‌بڕینى كچێكى منداڵ بهكوڕێكى 22 ساڵه، خێرا كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێنا به‌جۆرێك زۆربه‌ى چالاكانى ژنان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى باڵاى ئێرانى هێنایه سه‌ر خه‌ت و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌كان كرد. . ساڵانه به‌هۆى بوونى هاوسهرگیركاتى و قه‌یرانى ئابورى له‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌كى زۆر لهكچانى ئێرانى له‌خوار ته‌مه‌نى 14 ساڵانه‌وه به‌شوو ده‌درێن و به‌وه‌ش ئێران ڕووبه‌ڕوى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته‌دا ده‌بێته‌وه. .