گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاجوانى ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشكراكردنى نهێنییه‌كانى پاشاى پێشوى مالیزیا ده‌كات

2019.09.03 - 18:45
شاجوانى ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشكراكردنى نهێنییه‌كانى پاشاى پێشوى مالیزیا ده‌كات
ناس كورد- ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئۆكسانا ڤۆڤۆدیناى شاجوانی ڕوسیا كه‌ پێشتر هاوسه‌رى پاشاى پێشوى مالیزیا بوه، هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنییه‌كانى ژیانى هاوسه‌رى پێشوى ده‌كات، كه بە "نهێنییه‌ به ‌ئازاره‌كان" ناوى بردووه‌. , به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌كه‌، نهێنییه‌كانى شاجوانى ڕوسیا له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆمانسییه‌كانى نێوان ئۆكسانا و پاشاى پێشوى مالیزیاییه‌. , شاجواینى ڕوسیا ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌ و هاوسه‌رى پێشوشى له‌ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا بووه و دواى كه‌متر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر ژیانى هاوسه‌ریەتیاندا تێ په‌ڕده‌بێت، ئێستا خاوه‌نى یه‌كه‌مین منداڵه‌ له‌ پاشاى پێشوى مالیزیا. , دواى جیابوونه‌وه‌شیان ئۆكسانا ڤۆڤۆدینا له‌تویتێكدا نوسیویه‌تى: "ده‌زانم هه‌موان ده‌یانەوێت بزانن چى ڕووده‌دات، به‌ڵام له‌پێشدا من چیرۆكه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌م، گه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌م ڕه‌نگه‌ ئاسوده‌ ببم به‌ڵام ناشمه‌وێت به‌هۆى دركاندنى ئه‌و چیرۆكه‌وه‌ ئازار به‌كه‌س بگەیەنم". , ,