گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تطورات قضية المنقولين إلى مخيم الشهامة

ڤیدیۆ.. دەمەقاڵێی عەمیدێکی سوپا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەشد لەسەر گواستنەوەى خێزانەکانی داعش بۆ تکریت

2019.09.03 - 10:58
ڤیدیۆ.. دەمەقاڵێی عەمیدێکی سوپا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەشد لەسەر گواستنەوەى  خێزانەکانی داعش  بۆ تکریت
ناس کورد- هێشتا کاردانەوەى گواستنەوەى ئاوارەی کەمپەکانی نەینەوا بەردەوامە کە بەشێک لە خەڵک و ئەفسەرانی سوپای عێراق پێیانوایە ئەو کەسانە "کەسوکاری چەکدارانی داعشن." لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین بە پلەى عەمید لە دەمەقاڵێدایە لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی و ڕەتیدەکاتەوە ئەو خێزانە ئاوارانە لە کەمپەکانى نەینەوا بگوازرێنەوە بۆ کەمپی شەهامە لە تکریت. . بەشێک لە دانیشتوان و ئەفسەرانی سوپا پێیان وایە بڕیاری حکومەت بۆ گواستنەوەى ئاوارەکان بڕیارێکی سەرپێیە و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە. حسێن نەرمۆ، ئەندامی لیژنەى کۆچ و کار لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "کاروانی دووەمی ئاوارەکانی نەینەوا گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاکانى خۆیان، ئەو خێزانە ئاوارانە هەموویان کەسوکاری داعش نین و هەڵمەتەکەش بە بڕیاری ئەنجومەنى وەزیران و بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و پارێزگاکانى ئەنبار و سەڵاحەدیندا بەڕێوەدەچێت." . وتیشی، "هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 12 پاسیان لە ئاوارەکانی کەمپی حەمام عەلیل گواستووەتەوە بۆ کەمپی شەرگات." ڕونیشیکردەوە، "هەموو ئەو خێزانە ئاوارانە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین نین، 90%ی ئەو خێزانانە ئاوارەن و لەوانەیە نزیکایەتییەکی کەمیان لەگەڵ چەکدارانی داعش هەیە، بەڵام ڕێکاری ئەمنیش گیراوەتەبەر." بەشێک لە دانیشتوان و کەسوکاری قوربانیان شەڕی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین گردبوونەوە و ڕەتیانکردەوە کە خێزانەکانى چەکدارانى داعش بگوازرێنەوە بۆ کەمپی شەرگات، هێزە ئەمنییەکانیش داوایان لە خۆپیشاندەران دەکرد دور بکەونەوە لە پاسەکان. [video width="560" height="320" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/09/video-1567490557.mp4"][/video]