کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیارانى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، بەرکەوتوییەکی دیکەی کیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەستی ناس کورد گەیشتووە، كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ڕایگەیاندووە: "دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ کاریگەرییەکانی کیمیاباران لەسەر جەستەی، ئەمڕۆ دووشەممە 18ى ئازارى 2019، بهركهوتوویهكى چه‌كى كیمایى به ناوى 'کوبرا عەبدوڵڵا بارام' گیانى له‌ده‌ستدا".
کۆمەڵەی قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ئاماژەیان بەوەشکردووە: "بە گیانلەدەستدانی ئەو بریندارە، ژمارەی ئەو بەرکەوتووانەی لەچاوەڕوانی چارەسەردا و بەکاریگەریی چەکی کیمیایی گیانیان لەدەستداوە، بۆ 109 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پاش كیمیابارانكردنى هەڵەبجەوە".
لە 16/3/1988 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە، بە چەکی کیمیایی بۆردومانی هەڵەبجەکراو، 5هەزار کەس بوونە قوربانی، تا ئێستاش برینداران و بەرکەوتووانی ئەو چەکە لە دۆخێکی خراپ‌دا دەژین و زۆربەیان بێچارەسەر ماونەتەوە.