گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێکدادان لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل ڕوویدا

2019.09.01 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
پێکدادان لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل ڕوویدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان، چەند پێگەیەکی سەربازیی ئیسڕائیلی کردە ئامانج و لە بەرانبەردا سوپای ئیسڕائیل سنورەکانی لوبنانی بۆردومان کرد. . بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای ئیسڕائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئەیلوولی 2019، چەند مووشەکێک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی پێگە سەربازییەکانیان لە سەر سنوور کراوە ئەوانیش بۆردوومانی چەند ناوچەیەکیان کردووە. . ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان LNA بڵاویکردووەتەوە، له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆمبی سوتێنەر ئاڕاسته‌ی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی به‌ستەرە و جه‌به‌ل ئه‌لرووس، له‌ نزیك سنورەکانی لوبنان و ئیسڕائیل کراوە. . هاوکات حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕایگەیاندووە، ئەو تۆپانە لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆیاندا بەکاریان هێناوە دژە تانک بوون و توانیویانە تانکێکی ئیسڕائیلی تێکبشکێنن. . میدیا ناوخۆییەکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی لوبنان، دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئیمانوێل بۆن راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی فەرەنسا، ئەنجامداوە. . سەعد حەریری و داوای کردووە، ئەمریکا و فەڕەنسا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری کردن لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بێنە سەر هێڵ. . ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتایی مانگی ڕابردوو، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان بۆردوومان کرد، ئەوەش گرژییەکانی نێوان هەردوولای توندتر کرد.       .