گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق پێداچوونەوە بە بەشە بودجەى هەرێمدا دەکات؟

2019.09.01 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق پێداچوونەوە بە بەشە بودجەى هەرێمدا دەکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی عیراقی ئاشکرای کردووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وەرزی یاسادانانی نوێدا لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ پێداچوونەوە بە بەشە بودجەی هەرێم، پەرلەمانتارێکى کوردیش رەتى دەکاتەوە داوایەکى لەو شێوە هەبێت. , عەلا روبەیعی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە  فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "ئەو بابەتانەى لە داهاتوودا پەرلەمانی عیراق لە دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێیدا دەستیان بۆ دەبات، پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتە بە پێداچوونەوە بە هەندێک یاسای لەکارخراوى پەیوەست بە کێشە هەڵپەسراوەکانى نێوان هەولێر و بەغداد". , ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە: "دیارترینى ئەو یاسایانە ئەوانەن کە پەیوەندییان بە نەوت و گاز و بەشە بودجەی هەرێم و مادەى 140ى دەستور هەیە، بەتایبەت بەشە بودجەی هەرێم لە ساڵی داهاتودا". , لەبەرامبەریشدا شیروان میرزا، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی وت: "لەناو پەرلەمانی عیراقەوە داوای چەند پەرلەمانتارێک هەیە بۆ بانگهێشتکردنی فوئاد حسین، وەزیری دارایی عیراق لەبارەى بەشە بودجەی هەرێم، بەڵام هیچ داوایەکى فەرمى نییە بۆ پێداچوونەوەى بەشەبودجەى هەرێم". , ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشى ڕاگەیاند: "بابەتى پێداچوونەوە بە بەشەبودجە هەرێم و بڕینی مووچەی فەرمانبەران، ئەوەی هەیە تەنها قسەی میدیاکانە و لەڕاستیدا هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان نەکراوە، ناشزاندرێت بەتەواوەتی کەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێداکاتەوە؟، هەروەها هیچ کارنامەیەکی دانیشتنەکانیش دیارینەکراوە". , ئەوەى پەیوەستە بە بودجەى ساڵى 2019ى عێراقەوە، کۆدەنگییەک هەیە کە بەو شێوەى ئێستا بەردەوام بێت، بەڵام وەک چاوەڕوان دەرکرێت، پێدەچێت ڕێککەوتنێکى نوێ لەنێوان هەولێر و بەغداد ببێتە بناغەى داڕشتنەوەى بودجەى 2020ى عێراق و دیارى کردنى بەشە بودجەى هەرێم. , ,