گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەوتى حیکمە: هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى واتا هەڵوەشاندنەوەى حکومەت

2019.09.01 - 09:43
ڕەوتى حیکمە: هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى واتا هەڵوەشاندنەوەى حکومەت
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى ڕەوتى حیکمە ڕایگەیاند، هەر هەوڵێک لەلایەن حکومەتى عێراق و ئەمریکاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى خۆکوژى سیاسییە و دەشبێتە هۆى هەڵوەشاندنەوەى حکومەت. , ئەسعەد مەرشدى، پەرلەمانتارى ڕەوتى حیکمە لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "حەشدى شەعبى دامەزراوەیەکى ئەمنییە و بەشێکە لە سیستمى سەربازى عێراق، پشتیوانى هەموو سیمبولە ئاینى و نیشتیمانییەکانى وڵاتەکەشی بەدەستهێناوە". , ئەو پەرلەمانتارەى ڕوتى حیکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆى ئەوەى حەشدى شەعبى فەتواى مەرجەعى باڵاى هەیە و بەشدارى شەڕەکانى دژى داعشى کردووە و چەندین شەهید و قوربانیداوە، بۆیە ئەمریکا و حکومەتى عێراقیش ناتوانن ئەو کارە بکەن. , مەرشەدى هەڕەشەیى توند دەکات و دەڵێت، گەر حکومەت بیر لەهەنگاوێکى لەو شێوەیە بکات لەسەر خواستى ئەمریکا، ئەوا لەڕوى سیاسییەوە خۆى دەکوژێت، بەدەستەکانى خۆى خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە. , ئەو وتانەى ئەندامەکەى ڕەوتى حیکمە دواى ئەوە دێت، هەفتەى ڕابردوو بەرپرسێکى باڵاى عێراق ڕایگەیاند، زانیارى ئەوەی هەیە کە ئەمریکا پلانى بۆ هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى داناوە. , ,