گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 وێنەکانی شاژنی تایلاند هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەى سەرسام کردووە

2019.08.31 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
 وێنەکانی شاژنی تایلاند هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەى سەرسام کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڵاوبوونەوەی وێنەکانی شاژنی تایلاند، لە پێگەی فەرمی کۆشکی شاهانەی ئەو وڵاتە،هاووڵاتیانى سەرسام کردووە و بەهۆى زۆرى رێژەى سەردانیکردنەوە کێشەی تەکنیکی دووچاری پێگە ئەلکترۆنییەکەى کۆشکى شاهانە دەبێتەوە. . پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکانی، سينينات ونجڤاجێر ئەباكدی، شاژنی تایلاندی تەمەن 34 ساڵ، لە پێگەی فەرمی کۆشکی شاهانەی ئەو وڵاتە، کە بە پۆشاکی سەربازی  و لەکاتی فڕۆکە لێخوڕیندا دەرکەوت بووە هۆى سەرنجڕاکێشانى هاووڵاتیان و ئەوەش وایکرد  ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی سەیرکردنی وێنەکان سەردانی پێگە ئەلکترۆنیەکەی کۆشک بکەن، لە ئاکامدا بەهۆی  زۆری ڕێژەی سەردانکەرانەوە، بۆ ماوەیەک پێگە فەرمییەکەی کۆشکی شاهانە دووچاری گرفتی تەکنیکی بووەوە. . سينينات ونجڤاجێرئەباكدی، چوارەمین هاوسەری ماها ڤاجيرا لۆنگكۆرن، پادشای تایلاندی تەمەن 64 ساڵە، پێش ئەوەی ئەباكدی، پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ پادشای تایلاند ئەنجام بدات، فەرماندەی پاسەوانە تایبەتییەکانی پادشا بووە لە هەمانکاتیشدا وەک پەرستیارێکی تایبەت بە پادشا کاری کردوە. . 049abd59-ebd6-4d50-ba23-9ea0f9fe0cad_16x9_1200x676.JPG?format=jpeg&width=960 3f3c8f70-2c69-4d79-b2a9-ceda98e7b848.JPG c2c9a934-b2ac-40fb-b364-916ff6bbfd65.JPG 20fc6188-7717-4887-800d-b58c2d1b592e.JPG c32250b2-516d-47b6-bd78-bdbc738eda02.JPG