کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند وەڵامی هەر هێرشێکی بیانی دەدەنەوە کە بکرێتە سەر خاکی عێراق. . به‌پێى ڕاگهیهنراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئابى 2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه، نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاندووه، وەزارەتەكەی هەموو رێوشوێنێكى پێویست لەڕووی سەربازیی و ئەمنییەوە دەگرێتەبەر، لە بەرانبەر هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر خاکی عێراق. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری بەرگری ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشیك بۆ سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان به‌هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو وڵات وەسفکردووە. . وه‌زیرى به‌رگرى عێراق داواشى كردووه،" هه‌ماهه‌نگى له نێوان سوپا و پۆلیس و پاسه‌وانى سنور و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سنوره‌كان پته‌وتر بكرێن و ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه‌ش ببنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئاسایشى عێراق تێكبده‌ن." . ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوو چوار باره‌گاى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه جیاجیاكانى عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کران. .