کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى ڕەوتى سهدرییهكانى عێراق كه جێگرى پێشووى سه‌رۆك وه‌زیران بووه، دژى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یه لهكابینهكهى عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌و كاره‌ش به نانه‌وه‌ى پشێوى بۆ عێراق وه‌سفده‌كات. . به‌ها ئه‌عره‌جى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق لهتوێتیكدا ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌وانه‌ى پلانى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یان له عادل عه‌بدولمه‌هدى داناوه له كاتێكدا عێراق و ناوچه‌كه به‌دۆخێكى ناله‌باردا تێپەڕدەبێت، ئه‌وانه دیدى سیاسی و مه‌عریفه‌ی بیناكردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تیان نیه،هه‌روه‌ها له‌دۆخه‌كه دۆشداماون و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و واقیعه‌ش نیه." . ئەعرەجی ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، ئه‌گه‌ر پلانى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یان لهكابینهكهى عهبدولمهههدى سه‌ربگرێت، ئه‌وا عێراق ده‌كه‌وێته به‌رده‌م بارودۆخێكى شێواوه و حكومه‌تێكى لاوازیش بژارده‌ى ئه‌وانه‌یه. . به‌ها ئه‌عره‌جى، چاكسازى كردن له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێك و هاریكارى كردنى سه‌رۆك وهزیرانهكهى به‌ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كانى ئێستاى عێراق ده‌زانێت، نه‌ك متمانه سه‌ندنه‌وه له كابینه‌كه. . ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له كوتله جیاجیاكانى په‌رله‌مانى عێراق، بە پاساوی کێشە بەردەوامەکانی عێراق و پرسی بەشە بودجەی هەرێم، داواى متمانه وه‌رگرتنه‌وه لهكابینهكهى عادل عەبدولمەهدی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه. .