گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاری پزیشکی بەبێ کۆنکرێت.. شەقامێکى بەغدا کرایەوە کە لە ساڵی 2006ەوە داخراوە

2019.08.31 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
شاری پزیشکی بەبێ کۆنکرێت.. شەقامێکى بەغدا کرایەوە کە لە ساڵی 2006ەوە داخراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارێزگاری بەغدا کردنەوەى شەقامێکی گرنگ و زیندوی پایتەختی لە ناوچەى موعەزە لە ناوەڕاستی شار ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2006ەوە داخراوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، ئەمڕۆ "بە هاوکاری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەربەستە کۆنکرێتییەکان لە شەقامی 2 لە بابولموعەزەم لابراون و بە تەواوی کراونەتەوە." دەشڵێت، "لەدوای کردنەوەى، شەقامەکە ناوەندی شارەکە دەبەستێتەوە بە چەند دامەزراوەیەکی گرنگی حکومی وەک شاری پزیشکی و پزیشکی داد کە لە ساڵی 2006ەوە داخراوە."