کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی پێشبینی شارەزا کەشناسییەکانى عێراق، وەرزی پایزی داهاتوو باراناوی و ڕەشەبا دەبێت بەهۆی زۆری هەورەبروسکە، هاوکات بە شێوەیەکی بەرچاو پلەکانى گەرما و شێ لە چەند هەفتەى داهاتوودا دادەبەزن. واسق سەلامی، شارەزای کەشناسی عێراقی دەڵێت، "ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و لە ناوچە جیاوازەکانى وڵات کەشوهەوا گەرم دەبێت، لەوانەیە لە پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان هەندێک جار هەورەبروسکە ڕووبدات و پلەکانى گەرما بەراورد بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور کەمێک داببەزێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، کەشوهەوای عێراق لە بەشی دووەمی پایزدا دەگۆڕێت بۆ باراناوی و دەڵێت، پایزی داهاتوو "پایزی هەورەبروسکە" دەبێت. هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزن و لە هەولێریش ئەگەری نمەباران هەیە.