کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پیاوێک لە ئەمریکا، به‌هۆى دزینى 50 دۆلاره‌وه له تهمهنیى 22 ساڵى خرایه زیندانه‌وه و له ته‌مه‌نى 58 ساڵیدا ئازاد كرا. ، 36 ساڵ بەر لە ئێستا دادگاى ئه‌مریكا سزاى زیندانیكردنى به‌سه‌ر گه‌نجێكدا به‌تۆمه‌تى دزینى 50 دۆلار سه‌پاند و له بیسته‌كانى ته‌مه‌نیدا خرایه زیندانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى په‌نجا ساڵى ته‌مه‌نى تێپه‌ڕاند ئازاد كرا. ، ئهڵڤن كینارد ساڵى 1983 سزاكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، هه‌رچه‌نده ئه‌و سزایه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى كردبووى دروست نه‌بوو، به‌ڵام یاساییەکى تایبەت کە به‌شێكه له ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى توندوتیژى و له‌ویلایه‌تى ئهلباما، ئەڵڤنى ڕەش پێستى گرتەوە. ، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ڕیتانى، ئه‌و گه‌نجه ئه‌مریكییه 36 ساڵ پێش ئێستا كه ته‌مه‌نى 22 ساڵان بووه، 50 دۆلارى له نانه‌وایه‌ك دزیوه و دواتر تۆمه‌تى دزیكردنى پله یه‌كى دراوه‌ته پاڵ و به‌وهۆیه‌شه‌وه سزاى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ، له مانگى ئابى ئه‌مساڵدا و پاش بەسەر بردنى 36 ساڵى تەمەنى له‌زینداندا، دادگاى ویلایه‌تى ئهلباما بڕیارى ئازادكردنى بۆ ئەڵڤن دەرکر، ئەوەش دواى ته‌واوكردنى ماوه یاساییه‌كه‌ى له زینداندا. ، له‌وباره‌یه‌وه پاتریشیان جۆنز خوشکەزاى ئهڵڤن به میدیاكانى ئەمریکاى وتوە: "هه‌موومان خۆشحاڵین به ئازاد كردنى خاڵمان، هه‌موومان ده‌گرین، له‌و كاته‌وه‌ى كه زیندانى كراوه هه‌ر باسى ئازادبوونى ده‌كه‌ین بیست ساڵه نازانم زیاتره". ، پێشتر ئهڵڤن كارى دارتاشى و كرێكارى كردووه و به‌كچه خوشكه‌كه‌شى وتوه كه ده‌یه‌وێت كارى دارتاشى بكاته‌وه، لەوبارەیەوە جۆن ڕایگه‌یاندووه: "خاڵم ده‌یه‌وێت كارێكى ده‌ستبكه‌وێت و خۆى پێبژێنیت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش پشتیوانى ده‌كه‌ین". ، كارلا كراودرى، پارێزه‌رى ئەڵڤن، به میدیاكانى ڕاگه‌یاندووه، كینارد توشى هه‌ستێكى سه‌یر بووه دواى ده‌ركردنى بڕیارى ئازادكردنى، چونكه ئه‌و گومانه‌ى لهلادروستبوه تا كۆتایى ته‌مه‌نى هه‌ر له‌زینداندا ده‌بێت. ، كارلا وتوشیهتى، به درێژاى ئه‌و ماوه‌یه‌ى ئهڵڤن له‌زینداندا بووه، خێزانه‌كه‌ى ده‌ستیان لێ به‌رنه‌داوه و لێوه‌ى نزیك بوون و پشتیوانیان كردووه. ، پارێزه‌ره‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، سه‌دان كه‌سى تر له زیندانهكانى ئهلبامادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كهیسهكهشیان وه‌كو ئه‌وه‌ى ئهڵڤن وایە، تا ئێستاش تێایدا ماونه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارێزه‌ریان نییه. ، ،