گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەرکوک؛ ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە پێکەوە هاوسەری ژنەکەیان کوشتبوو

2019.08.30 - 10:14
کەرکوک؛ ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە پێکەوە هاوسەری ژنەکەیان کوشتبوو
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد کە بە هاوکاری یەکتر هاوسەری ژنەکەیان کوشتبوو. .   لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکووک ڕایگەیاند :"دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ئافرەتە و لەگەڵ کەسێکی دیکە هاوسەرەکەی  کوشتووە". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ژنەکە ناوی (م. أ.ع) هاوکاری تۆمەتبارەکەی دیکەی کردووە بە ناوی (ع.أ.ر) لە کوشتنی هاوسەرەکەیدا و هەردووکیان دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. . ڕاگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، تاوانبارەکان دانیان بەوەدا ناوە بەهۆی کێشەی خێزانی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتەکە پیاوەکەیان کوشتووە. .