کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جێگرى سوپاسالارى پێشمەرگە رایگەیاند "هەر کات هێزەکانى پێشمەرگە رێکخرانەوە ئەو کات مووچەى سەرجەمى هێزەکان یەکدەخرێت". . لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"پێموایە لەم کابینەیەدا دەتوانرێت هێزەکانى پێشمەرگە رێکبخرێتەوە چونکە زۆرینەی لایەنەکان کۆکن لەسەر ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە". . وتیشى "ئەگەر ئەو کارەش کرا، ئەوا موچەی سەرجەم هێزەکان یەکدەخرێت و ئەو جیاوازییەی ئێستا هەیە ناهێڵدرێت". . لێدوانەکەى جێگرى سوپاسالارى هێزەکانى پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (پێنجشەممە) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه باشبكرێ و هاوتای هێزه‌كانی دیکە بكرێت. . لەراگەیەندراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەدا ئاماژە بەوە کراوە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ ستیڤن فیگن، كونسڵی گشتی ئه‌مریكا و كۆلۆنێل شهین سێلین و كۆنه‌ر لۆڤ، راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له هه‌رێم کۆبوونەوە و گفتۆگۆیان له‌سه‌ر میكانیزمی به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه. . له‌سه‌ر پرسی باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه، وتوویەتى: "هه‌وڵه‌كانمان چڕتر كردۆته‌وه و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه باشبكرێ و هاوتای هێزه‌كانی دیکە بكرێت بۆ ئەو مەبەستەش ده‌ستمان بە کارەکانمان کردووە و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌هێڵی، لەو کارەشدا پێویستیمان به‌هاوكاری زیاتری ئەمریکا دەبێت". .