کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکى رێکخراوى کەمئەندامانى کوردستان رایگەیاند "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى كار‌و کاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانه‌وێت په‌شیمانببنه‌وه له‌و بهڵینهى كه‌پێش جه‌ژنى قوربان دابوویان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى پێنج مانگى كه‌مئه‌ندامان". . ئاریان ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وهزارەتى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند" ئه‌و 13 هه‌زار كهمئهندامهى كه له لیژنه‌كه‌دا ده‌رچوون و پێش جه‌ژنى قوربان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕەزامهندى له‌سه‌ر خهرجكردنهوهى پاره‌كه‌یان ده‌ربڕى ئێستا سه‌رقاڵى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى موچهكانین، به‌ڵام به‌چاودێرى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌ڕێگه‌ى پێدانى پسوڵهیهكهوه له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه كه تازه پێكهێنراوه كاره‌كانیان ڕێكده‌خه‌ین". . وتیشى ، پسوڵه‌كان بۆ ئه‌وه نییه جارێكى تر لیژنه‌كان پێداچوونه‌وه به‌ڕێژه‌ى كه‌مئه‌نداماندا بكات به‌ڵكو ئاسانكارییه بۆ بانكه‌كان. . ڕونیشى كرده‌وه،كه‌مئه‌ندامه‌كه ده‌چێته به‌رده‌م لیژنه‌كه ئه‌وانیش پسوڵهیهكى ده‌ده‌نێ ده‌چێته به‌رده‌م خهزنهدارهكه پاره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت و ده‌ڕوات. . به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى نەیشاردهوه زانیاریه‌كیان له‌به‌رده‌ستدایه كه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى كه‌مئه‌ندام نین و چوونه‌ته ڕیزى ئه‌و 13 هه‌زار كهمئهندامهوه و جه‌ختیشى له‌وه كردووه ئه‌وان له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامى حه‌قیقیدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. . ئاریان محه‌مه‌د ئاشكراشى كرد، ئەگه‌ر بهپێویستیانزانى و تێبینیان هه‌بوو لەسەر هەر سودمەندێک ئه‌وا پشكنینى بۆ ده‌كه‌نه‌وه و دەیدەنەوە بە لیژنەى پزیشکى. . سامان حسێن، سه‌رۆكى رێکخراوى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان، پاساوه‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و کاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕەتكردهوه و به‌ناس كوردى وت" ئه‌گه‌ر لیژنه‌ى پشكنینه‌وه نیه ئیتر ئه‌مه چیه ده‌یكه‌ن، یه‌ك یه‌ك ته‌له‌فۆن بۆ كه‌مئه‌ندامان كراوه و ده‌بێت پاره‌ى ته‌كسى بده‌ن و بچنه به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌گه‌ر تێبینیان هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامه‌كه ئه‌و كات دووباره بیده‌نه‌وه به‌لیژنه". . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌پێى به‌ڵێنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه پێش جه‌ژنى قوربان به كهمئهندامانیدا، ده‌بوو ڕاسته‌وخۆ كه‌مئه‌ندامان له‌دواى جه‌ژنى قوربان بچونایه له‌بانكه‌كان موچه‌ى پێنج مانگى ڕاگیراویان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه نه‌ك جارێكى تر لیژنه‌یان بۆ دابنرێته‌وه . . وتیشى، ئێستا وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌نوسراوێكى فه‌رمى داوا ده‌كات دیسانه‌وه لیژنه‌یه‌كى تر له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه بیانبینێته‌وه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌مئه‌ندامانه پێشتر دووجار لیژنه بینیونی و بڕیار دراوه كه ئه‌وانه كه‌مئه‌ندامى راستەقینەن. . به‌وته‌ى سامان حسێن، وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌یانه‌وێت پاساوێك بدۆزنه‌وه و پهشێمانببنهوه له‌و به‌ڵێنه‌ى كه پێش جه‌ژنى قوربان بهكهمئهندامیاندا و ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌م بێنه‌و به‌رده‌یه به‌كه‌مئه‌ندامان خۆیانى لێ بدزنه‌وه. . پێش جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ، لهكۆبونهوهیهكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمدا بڕیاردرا دواى جه‌ژن موچه‌ى ڕاگیراوى پێنج مانگى 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامى كوردستان خه‌رج بكرێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵ پێش ئێستا به‌پاساوى قه‌یرانى دارایى و دووباره پشكنینه‌وه به‌رێژه‌ى كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان، مووچەکانیان ڕاگیرابوو. .