کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، حكومه‌تى عێراق ته‌نها مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایی موچه‌ى 3 مانگى له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاڕاستهكراوه.
پاش ئەوەی سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا به میدیایه‌كى نزیک لە پارتی ڕاگەیاند: "تا ئێستا به‌غدا ته‌نها مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمى كوردستانى ناردوه، جگه له 522 ملیار دینار، هیچی دیكه‌ی نه‌ناردوه".
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتیشى،" هه‌ركاتێك به‌غدا بڕه پاره‌یه‌كی دیكه‌ی نارد، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر مووچه خۆراندا دابه‌شده‌كرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به ناس كورد-ى وت، له نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقدا به ده‌ق نوسراوه‌كه كه بڕى زیاتر له 724 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مانگى 3ى و ته‌واوكارى موچه‌ى مانگه‌كانى یه‌ك و دووى ساڵى 2019 ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم کراوە.
له 10ى ئازارى 2019، وه‌زارتى دارایی عێراق به نوسراوێکی فەرمی ڕایگەیاند، بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، كه بڕى 522 ملیار دینار وه‌ك پشكى هه‌رێم بۆ مانگى 3 و ته‌واوكارى مووچه‌ى مانگه‌كانى یه‌ك و دوو ده‌بێت، كه پێشتر دووجار و به‌پێى ڕێككه‌وتن بڕى 317 ملیار بۆ هه‌رێم بۆ مانگى یه‌ك و دوو نێردراوه.
سهرچاوهكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد: "ته‌نها بڕى 68 ملیار دیناره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق نه‌نێردراوه، كه وه‌ك پشكى پێشمه‌رگه له بودجه‌ى 2019ى عێراق دیاریكراوه، و وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و دۆسیه‌ى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كردووه بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى ناردنى به‌شى پێشمه‌رگه له پشكى هه‌رێم".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگرى سه‌رۆك ئه‌ركانى پێشمه‌رگه به ناس كورد-ى وت: "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردووه، بۆ تاوتوێكردنى ڕێكاره‌كانى ناردنى مووچەی پێشمه‌رگه".
لە بارەی چونی لیژنەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ به‌غدا، بۆ تاووتوێکردن و دیاریكردنى میكانزمى وه‌رگرتنى مووچەی پێشمەرگە، لیوا قارەمان وتی: "تا ئێستا لیژنه‌كه نه‌چووه و به‌غداش وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌ركات كاتى سه‌ردانه‌كه دیاریكرا، میكانیزمى ناردنى پشكى پێشمه‌رگه دیاریده‌كرێت و كارى له‌سه‌رده‌كرێت".