ناس کورد- شەهرام عەزیز
سۆران سۆرانی، دەرهێنەری کوردی دانیشتووی شاری لەندەن، کورتە فیلمێکی شاعیرانە بەرهەمدەهێنێت کە باس لە چیرۆکی ژنێک دەکات کە هاوسەرەکەی لەدەستداوە و خانمە ئەکتەرێکى کوردیش ڕۆڵی ئەو ژنە، بەرجەستە دەکات.
.
سۆران سۆرانی، دەرهێنەری فیلمەکە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"دوا کارم بەرهەمهێنانی فیلمێکی شاعیری بێدەنگە بەناوی (لێت ئەگەڕێم بڕۆیت) کە بیرۆکەکەی لە چیرۆکێکى دەروێش عومەر، ئەکتەر و دەرهێنەر، وەرگیراوە".
.
بە وتەی دەرهێنەری فیلمەکە، چیرۆکی فیلمەکە باس لە خانمێكی په‌یكه‌رتاش دەکات کە سەرقاڵى دروستكردنی پهیكهرێكە بۆ هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی، له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی سات و كاته خۆش و ناخۆشه‌كانی پێكه‌وه بوونی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ژی، هه‌تا ڕۆژێك دێت و تێده‌گات كه ئه‌و لێره نیه و خۆی ده‌دات به ده‌ست ڕاستی ژیانه‌وه و ڕازی ئه‌بێت به كۆچكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
.
سۆران سۆرانی ئاماژەی بەوەکرد، له به‌رواری (13ی تەموزی 2019) له یه‌كێك له سینه‌ما به ناوبانگه‌كانی له‌نده‌ن بەناوی "ڤی‌و سینه‌ما" له باكوری له‌نده‌ن، یه‌كه‌مین نمایشی تایبه‌ت بۆ نیشاندانى فیلمەکە كرا.
.
سۆرانی باسى لەوەشكرد، خانمه پێشكه‌شكاری كورد له ئه‌وروپا (ژیان مۆبێرگ) رۆڵى سه‌ره‌كی لە فیلمەکەدا بەرجەستە دەکات، هه‌رچه‌نده ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره کاری نواندن بکات، بەڵام ڕۆڵەکەی بە جوانترین شێوە بەرجەستە کردووە، هەروەها ڕۆڵی ئاكته‌ری دووەم لەلایەن "بۆكان سه‌روه‌ر" بەرجەستەکراوە كه ئه‌ویش ئه‌وه دووه‌م كاریه‌تی وه‌ك ئاكته‌ر، به‌ڵام ئه‌ویش ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی زۆر به سه‌ركه‌وتویی به‌رجه‌سته كرد و بوه هۆی سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه.
.
سۆران سۆرانی ئاماژەی بەوەشكرد، كاره‌كته‌ری سێیه‌م له فیلمه‌كه‌دا په‌یكه‌رێك بوو، كه شان به شانی هه‌ردوو كاره‌كته‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای فیلمه‌كه‌دا به‌شداری پێكرا هه‌تا كۆتایی فیلمه‌كه.
.
لەبارەى ستافى بەرهەمهێنانى فیلمەکەش، سۆران سۆرانى روونیکردەوە، "هیوا ئه‌حمه‌د" کاری وێنەگرتنی بۆ بەرهەمەکە کردووە و زۆر بە باشی کارەکەی ئەنجامداوە و دەستخۆشییەکی زۆری لەلایەن کاست و بینەرانی فیلمەکە لێکراوە، هەروەها " شاكۆ حه‌سه‌ن" کاری سینەماتۆگرافی بۆ فیلمەکە کردووە و جگە لەوە کاری یاریدەدەری کامێرا و ستیل فۆتۆگرافیشی لە ئەستۆ گرتبوو، "ئاكام سدیق" کاری وێنه‌گرتنی پشت كامێرا و گرتنی ستیڵ فۆتۆگرافی و یاریده‌ده‌ری دووه‌می كامێرای بۆ فیلمەکە کردووە، هەروەها "شایوان شا" کاری ڕیکۆردی دەنگی بۆ فیلمەکە کردووە.
.
سۆران سۆرانی، له ساڵی 1970 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له سلێمانی ته‌واو كردووه و له ساڵی 1992وه کوردستانی جێهێشتووە ئێستا لە وڵاتی به‌ریتانیایە ماوەی 13 ساڵە دەستیکردووە بە کاری دەرهێنانی فیلم و یاریده‌ده‌ری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مانچسته‌ر كوردیش فیلم فێستیڤاڵ بووە، له ساڵی 2015 چووەتە زانكۆی له‌نده‌ن میترۆپۆلیتان بۆ خوێندنی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنی و بووەتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
.
سۆران سۆرانی تا ئێستا كاری ده‌رهێنانی بۆ پێنج كورته فیلم كردوه به ناوه‌كانی، دوو دەقە بۆ هەشت، ویژدان، بڵق، هاوژین، کۆتا فیلمیشی لێت ئەگەڕێم بڕۆیت هاوکات وەک ئەکتەر لە دوو کورتە فیلم‌دا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە و لە حەوت کورتە فیلم‌دا ڕۆڵی مامناوەندی هەبووە، بە وتەی خۆشی کۆی کارەکانی تا ئەمڕۆ دەگاتە 59 کاری هونەری لە بوارەکانی به‌رهه‌مهێنان و وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌رهێنان و نووسینی سیناریۆ.
.