کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەسەرداگرتنى دەیان کیلۆ لە جۆرە جیاوازەکانى ماددەى هۆشبەر لە سنورەکە راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد ، زیاتر لە 240 دۆسیەی تایبەتیان لەو بارەیەوە کردووەتەوە. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 29ی ئابی 2019)، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپه‌رین ئاماری چالاکییەکانی هه‌شت مانگی رابردوی بەڕێوبەرایەتییەکەی، بڵاوكردهوە. . محه‌مه‌د فازڵ، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌رین له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، له‌هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا 240 دۆسیه‌ی تایبه‌ت به مادەى هۆشبه‌ر له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین تۆماركراوه و 40 دۆسیە بە بڕیاری دادوەر داخراون و 30 دۆسیەش بە بڕیاری دادوەر ڕەوانە کراوە. . محه‌مه‌د فازڵ، روونیکردەوە، لە ئێستادا بەپێی یاسای 14ی یاسای هۆشبەرەکانی یاسای سزادانی عیراق 17 تۆمەتبار بە کەفالەت ئازادکراون و 51 دۆسیەش لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە و 127 تۆمەتبار تائێستا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، هەروەها 55 تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوون. . محەمەد فازڵ باسی لەوەش کرد "چوار له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه به‌تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون لهڕەگهزی مێن و چوار هاوڵاتی تریشیان دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و له ئیداره‌ی راپه‌رین ده‌ستگیر كراوون". . وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕینن ئاماژەى بەوە کرد، لەچالاکییەکانیاندا یەک کیلۆ و 400 گرام تلیاک و 11 کیلۆ و 600 گرام شیشە (کریستاڵ) و 2 کیلۆ و 190 گرام لە ماددەی هیرۆین و 871 گرام لە ماددەی حەشیش، هەروەها 600 هەزار و 447 دەنک حەپ دەستی بەسەردا گیراوە لەگەڵ 7 دەبەی 10 لیتر لە ترشی ئەسیل کە بۆ دروستکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەکارهاتووە. .