گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی بەڕوی شۆفێراندا دەکرێتەوە؟

ناس کورد دوایین زانیاری لەبارەى نۆژەنکردنەوەی تونێلى دەربەندیخان ئاشکرا دەکات

2019.08.29 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد دوایین زانیاری لەبارەى نۆژەنکردنەوەی تونێلى دەربەندیخان ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت قائیمقامی دەربەندیخان ئاشکرایدەکات کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەرەو کۆتایی دەچن، چاوەڕێى بڕیارى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبانى سلێمانین بۆ کردنەوەى بەڕوى شۆفێراندا. , ناسیح مەلا حەسەن، قائیمقامی دەربەندیخان بە ناس کوردی راگەیاند: "ماوەی دوو هەفتەیە تیمێکی سەر بە بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی و فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان و چەند تیمێکی دیکەی حکومەت، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی ئەو تونێلەن و لە ئێستادا زۆرینەی کارەکانی تەواو بوە". , قائیمقامى دەربەندیخان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لە ئێستادا بەتەواوەتی کێشەی بێکارەبایی و کەمبوونی ڕوناکییەکانی ناو تونێلەکە چارەسەر کراون، گڵۆپ و چوارچێوەی گڵۆپی نوی دانراون، هەروەها ئەو دزەکردنی ئاوەی کە هەبوە لەناوی تونێلەکەدا بنڕکراوە و لەڕێگای بۆرییەکەوە گواستراوەتەوە و بەتەواوەتیش چاڵ و چۆڵییەکانی ناو تونێلەکە بە قیر و چیمەنتۆ پڕکراوەتە و سەرجەم کێشەکانیان چارەسەرکراون، لەگەڵ ئەوەشدا شەقامی دەرەوەی تونێلەکە لە هەردوو دیوەوە قیری نوێ کراوە و گڵۆپیش بۆ دەرەوەی تونێلەکە دانراوە". ،, تونێلەکە لە ئێستادا ئامادەیە بۆ ئەوەی بەڕوی شۆفێراندا بکرێتەوە، لە چاوەڕوانى بڕیاری بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانیدان بۆ ئەوەی بڕیار بدەن بۆ ئەوەی تونێلەکە ئامادە بێت بە ڕوی شۆفێراندا بکرێتەوە، وەک قائیمقامى دەربەندیخان دەڵێت. , هاوکات ڕێژەن بورهان بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئەوەى خستوەتەڕوو: "تونێلەکە ئامادەیە بۆ کردنەوە و ئەمرۆ کۆتا ڕۆژی کارکردن بووە تیایدا و سبەینێ تونێلەکە دەکرێتەوە". , ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی 12 ڕۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، لە ئێستاشدا بەشێکی زۆری کارەکانى تەواو بووە. , تونێلى دەربەندیخان لەلایەن دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فه‌ره‌نسییەوە له‌ ساڵی 1954ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، له‌ سەرەتای ساڵی 1958ەوە کراوەتەوە و بەشێک لە ناوچه‌كانى گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە و درێژیی تونێلەکەش 713 مەترە. , بڕیارى نۆژەنکردنەوەى تونێلى دەربەندیخان پاش ئەوە دێت، تیمێکی ئەندازیاری نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو، تونێلەکە نۆژەن دەکەنەوە، بەڵام لەو کاتەدا حکومەت باسی لەوە کرد، کە خۆیان نۆژەنی دەکەنەوە و ڕێگا بە تیمەکەی نەوەی نوێ نادەن. , ,