کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرکردەی گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا کارێکی ژیرانە ناکات ئەگەر لەگەڵ ئێران‌دا بکەوێتە شەڕەوە. , ئه‌بو ئەلاء وه‌لانی، سكرتێری گشتی گروپی چەکداری سه‌یدولشوهه‌دای سەر بە حەشدی شەعبی، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "دیجلە"ی عیراقی ڕایگه‌یاندووە: "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له بۆردوومانكردنی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێوه‌گلابێت و ڕێگای به فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان دابێت كاروانه‌كانی حه‌شد بۆردوومان بكەن، ئەگەر ئەوە پشتڕاست ببێتەوە ئەمریکا زەرەری گەورە دەکات". , ئەو سەرکردەیەى حەشدى شەعبى ئاماژەى بەوەشکردووە: "ئێمە توانای بۆردوومانی ئاسمانیان هەیە و ئاسانترین کار کە بتوانین ئەنجامى بدەین بۆردوومانکردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە ناوخۆی عێراقدا، لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ئەگەر پێوست بکات ئەنجام دەدەین". , لەبارەى ئەگەرى دروستبوونى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئه‌بو ئەلاء وه‌لانی دەڵێت، ئەوان دژی ئەوەن کە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران ڕوبدات، بەڵام نەیشاردووەتەوە، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك لەنێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕوبدات ئەوا ئەوان بەهۆی بیروباوەڕی خۆیانەوە پشتگیری لە ئێران دەکەن و هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كانی عێراق وه‌ك "بارمته" دەستبەسەر دەکەن. , ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی باسی لەوەشکرد، ئەو هەڵوێستەى ئەوان تەنها هەڵوێستی کەتائیبی سەیدولشوهەدا نییە، بەڵکو هەڵوێستی سەرجەم گروپە بەرگریکارەکانی حەشدی شەعبییە. , ,