کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئێران پێشبینى دەکات ئەمساڵ بەهۆى چلەى ئیمام حسێنەوە سێ ملیۆن زیارەتکارى شیعە لە وڵاتەکەیەوە سەردانى عێراق بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەماهەنگیدان لەگەڵ پاسەوانى سنورى عێراقدا. , قاسم ڕەزائی، سەرکردەى پاسەوانى سنورى ئێران لەگەڵ سەرکردەى ناوچە سنورییەکانى ژمارە سێی عێراق عەلى حسێن کۆبوەوە، ڕایگەیاند: "بەلەبەرچاوگرتنى ئەوەى مۆرى چونەناوەى ئەو وڵاتە لابراوە، پێشبینى دەکەین ژمارەى سەردانى کەرانى ئێران بۆ عێراق لەمساڵدا بەهۆى مەراسیمى چلەوە یگاتە سێ ملیۆن کەس". , لاى خۆشییەوە سەرکردەى ناوچەى سنورى ژمارە سێیی عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: "خزمەتکردنى سەردانیکەرانى ئیمام حسێن شەرەفێکى گەورەیە کە خوا دەیبەخشێت پێمان، سەربەرزین خزمەتیان بکەین و ئەوەى هەمانە پێشکەشیان بکەین". , هەردوولا جەختیان لەوە کردووە، لە دەروازە سنورییەکان هاوکارى و هەماهەنگی پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەى گرفت بۆ سەردانیکەرانى شیعە مەزهەب دروست نەبێت. , ,