کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
قائیمقامیەتی ناوه‌ندی سلێمانی بڕیاریدا، ئاگری نه‌ورۆز له گردی مامه‌یاره بكاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنهیهكاین بۆ ئاماده‌كارییه‌كان ڕاسپاردووه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانی كۆبۆته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له شوێن و چۆنێتی چالاكییه‌كان كراون، كه بڕیاره له دوانیوه‌رۆی رۆژی 20ی 3 له گردی مامه‌یاره ئاگری نه‌ورۆز بكرێته‌وه.
جه‌زای ساز- ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵی نه‌ورۆز رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ قائیمقامی سلێمانی كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منییه، كۆبوینه‌وه و گفتوگۆمان له‌سه‌ر چالاكییه كلتورییه‌كان كرد، كه‌له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا له گردی مامه‌یاره بهرێوەدهچێت و تێیدا جلوبه‌رگی كوردی به گۆرانی و مۆسیقای كوردییه‌وه نمایش ده‌كرێت".
لیژنەی باڵای ڤێستیڤاڵی نەورۆز بڕیاریانداوە، له هیچ ناوچه‌یه‌كی تری سلێمانی به‌تایبه‌ت له شه‌قامی سالم چالاكی ئه‌نجام نەدرێت، ته‌واوی چالاكییه‌كانی تایبەت بە نەورۆز لە گردی مامه‌یاره بێت.