گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. هەسەدە هێزەکانی لە سنوری تورکیا کشاندەوە

2019.08.27 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. هەسەدە هێزەکانی لە سنوری تورکیا کشاندەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزەکانی لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا کشاندەوە و لە خاڵێکی دیکەدا جێگیری کردوون. . ئەمڕۆ سێ‌شەممە 27ی شوباتی 2019، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەسەدە هێزەکانی لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان کشاندەوە. . زێدان عاسی هاوسەرۆکی نووسینگەی پاراستنی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  بە هاوار نیوزی ڕاگەیاندوە، "لە چوارچێوەی رێککەوتنی سێ قۆڵی "ئەمریکا و هەسەدە و تورکیا "تایبەت بە پاراستنی سنوور و دروستکرنی ناوچەی ئارام، ئەمڕۆ 27ی ئاب دەستمان بە هەنگاوی کرداری بۆ کشانەوە لەو ناوچانەی لەسەری ڕێککەوتوین کرد". . زێدان عاسی باسی لەوەکرد: "دوێنێ دووشەممە 26ی ئاب، لە قۆناغی یەکەمدا هێزەکانی یەپەگە چەکە قورسەکانیان لە گرێ سپی کشاندوەتەوە، هەروەها ئەمڕۆش لە هەرێمی سەرێکانی بەربەستەکان لابران و دەستەیەک لە یەپەگە و چەکە قورسەکانیان بەرەو خاڵێکی نوێ کشێنرانەوە و خاڵی سەر سنووریان رادەستی هێزە خۆجێییەکان کرد". . ئەو بەرپرسەی هەسەدە وتوشیەتی، "سەرۆکایەتی هێزەکەیان دەیەوێت هەموو کێشەکان لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێکاندا لە رێگەی دیالۆگ و بە ئاشتییانە چارەسەر بکات". . ئەوەش دوای ئەوە دێت، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا رێككه‌وتن، هه‌رچه‌نده‌ ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه‌، به‌ڵام پێشتر توركیا داوایكردبوو به‌ قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر بچێته‌ ناو خاكی سوریا و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ سورییه‌كان كه‌ له‌ توركیا نیشته‌جێن دروست بکات. . هه‌سه‌ده‌ ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و پێشنیازی كرد، توركیا به‌ قوڵایی 5 تا 9 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری سوریا ناوچه‌ی ئارام دروستبكات و كورد و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش چاودێریی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌ن. https://youtu.be/OYZ3YfRbAqk