گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ژنە بەتەمەنەکەی، سەرۆکی بەرزایل توانج لە سەرۆکی فەڕەنسا دەدات

2019.08.27 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ژنە بەتەمەنەکەی، سەرۆکی بەرزایل توانج لە سەرۆکی فەڕەنسا دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لەسەر کۆمێنتێک لە فەیسبووک، شەرە قسە لەنێوان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و جاییر پۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل دروست دەبێت. . چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات، یەکێک لە فانەکانی سەرۆکی بەرازیل لە کۆمێنتدا، وێنەیەکی ماکرۆن و هاوسەرە بەتەمەنەکەی لەگەڵ پۆلسۆنارۆ و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە لە سەری دەنوسێت: "ئێستا دەزانن بۆ ماکرۆن دژایەتی پۆلسۆنارۆ دەکات؟، ئەوە ئیرەییە."، بەڵام سەرۆکی بەرزایل وەڵامی کۆمێنتەکە دەداتەوە و بەپێکەنینەوە دەنوسێت: "پیاوەکە شەرمەزار مەکەن". . کۆمێنتەکە بەراوردێکی لەنێوان شۆخوشەنگی میشێل پۆلسۆنارۆی 37 ساڵ، خانمی یەکەمی بەرازیل و برجێت ماکرونی 67 ساڵی هاوسەری، ئیمانۆئیل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کردبوو. . وەڵامدانەوەی سەرۆکی بەرازیل لەسەر کۆمێنتەکە، ماکرۆنی توڕە کرد و لەمیانەی کۆبوونەوەکانی جی حەوتدا، پۆلسۆنارۆی بە "بێ ڕێز وەسف کرد" و وتی: "ڕێزی لە هاوسەرەکەم نەگرتووە، نازانم چێ بلێم بەڵام هیوادارم گەلی بەرازیل لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆکێکی ڕێزداریان هەبێت." هاوکات سەرۆکی بەرزایل هاوکارییەکانی کۆمەڵەی جی حەوتی بۆ یارمەتیدانی بەرازیل لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئامازۆن ڕەتکردەوە. . شەڕە قسەکانی سەرۆکی فەڕەنسا و بەرازیل، لەوە سەرچاوە ئەگرێت، ماکرۆن دوای ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمازۆن داوای گفتوگۆی بەپەلەی دەربارەی کرد و ڕایگەیاند: "پۆلسۆنارۆ ڕاستگۆ نەبووە لە بەڵینەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە کەمکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە وڵاتەکەی".