کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، چاوه‌ڕوانن له نزیكترین كاتدا هێزه‌كانیان بچنه رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، کە دەکاتە ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده". , ئه‌مڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2019، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا بە لەوەى بچێتە ڕوسیا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن، لە وتارێكدا له شارۆچکەی مالازگرت سەربە پارێزگای مووش ڕایگەیاند: "چاوه‌ڕێین لەماوەیەکی نزیکدا هێزەکانی وشكانی توركیا له نزیكترین كاتدا بچێته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له سوریا، چونکە توركیا ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی جێگره‌وه‌ی له حاڵه‌تی ناچاركردنی بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌یه‌كی تر سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی فوڕات". , ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەگه‌ڵ واشنتن توانیومانه به‌ره‌وپێشچون سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام به‌ده‌ستبهێنین و پێکەوە کاری پێویست بۆ دابینکردنی ناوچەی ئارام ئەنجام بدەین، هەروەها هیوادارین هیچ كه‌س جدییەتمان بۆ پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ سوریا له تیرۆریستان تاقی نه‌كاته‌وه". , سەرۆککۆمارى تورکیا ئەوەشى وت، ئه‌نقه‌ره دواخستنی به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ئه‌مریكا قبوڵ ناكات، هۆشدارییان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون جێبه‌جێنه‌كرێت، به زه‌بری هێز یه‌په‌گه له‌و ناوچانه ده‌رده‌كه‌ن. , ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا تورکیا و ئەمریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا رێككه‌وتن، هه‌رچه‌نده ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر توركیا داوایكردبوو به قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكی سوریا و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان كه له توركیا نیشته‌جێن بنیات‌بنێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه و پێشنیازی كرد، توركیا به قوڵایی 5 تا 7 كیلۆمه‌تر له باكوری سوریا ناوچه‌ی ئارام دروستبكات و كورد و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن. , ,