کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان دەڵێت، لەکۆی هەزار و 560 کارگە لە سنوری سلێمانی، نزیکەى هەزار و 350 کارگە داخراون، واتە 86%ی کارگەکان نەماون، ئەوانەشی ماون لە بەردەم مەترسی داخستندان.
عەلی حەمە ساڵح بابەتێکى بەناوی "ئابوری کوردستان لە بەردەم داڕوخانێکی قورسدایە.. ئەم کۆچە مەترسیدارە" لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، "هەمان گرفت لە هەولێر و دهۆکیش هەیە، به‌شێکی زۆری کارگه‌کانی هه‌رێم ڕوو له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌که‌ن و به‌شێکی دیکه‌شیان به‌رنامه‌یان داناوه کارگه‌کان بگوازنه‌وه."
.
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م داڕوخانه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بووه به پشتیوانی نه‌کردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و گرانگردنی کاره‌با و دابیننه‌کردنی سوته‌مه‌نی و پشتیوانینه‌کردنی به‌رهه‌می ناوخۆ به‌رامبه‌ر کاڵای ده‌ره‌کی."
ڕاشیگەیاند، "ئه‌مه جگه له وه‌رگرتنی سه‌رانه بۆ هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی خاو له‌لایه‌ن کۆمپانیای حیزبی به ناوی هاوکاری بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "داخستن و کۆچی کارگه‌کان ته‌نیا زیانگه‌یاندن به ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکار و بێکارکردنی هه‌زاران کرێکار نیه، به‌ڵکو دژایه‌تی ئاسایشی خۆراک و کاڵای ناوخۆ‌و ئابوری نیشتیمانیه."
عه‌لی حه‌مه ساڵح