کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاشکرایکرد، لێهاتووى، بڕوانامه، دڵسۆزى و كه‌سایه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى وەک میکانیزمی گۆڕان بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان دانراوە، دەشڵێت "کێشەمان لەگەڵ یەکێتی نیە، خوایدەکرد هەموو پۆستەکانی لە پارتی وەردەگرت"
چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "جڤاتى نیشتمانى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، چه‌ند پێوه‌ر و میكانیزمێكى دیاریكرد بۆ دانانى كاندیدى پۆسته وه‌زارییه‌كان، كه ئه‌وانیش لێهاتووى و بڕوانامه و دڵسۆزى و كه‌سایه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بێت وه مه‌رجه ئه‌و كه‌سانه‌ى دیاریده‌كرێت، پابه‌ندبن به پرنسیب و به‌رنامه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان".
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشى، جڤاتى نیشتمانى سه‌رجه‌م پۆسته وه‌زاریی و حكومییه‌كان داده‌نێت نه‌ك خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، كه بۆ دانانى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازى و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان، مه‌رجى سیاسى و شاره‌زاى ئیدارى وه‌ك مه‌رجى زیاده له‌پۆسته ناوه‌ندییه‌كان دانراون.
ده‌رباره‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناوى پۆسته وه‌زاریه‌كان، چالاك موهه‌ندیس وتى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا یه‌ك ناویش نه‌هێنراوه بۆ دیاریكردنى پۆسته باڵاكان، كاتێك كه ڕهشنووسهكهى جڤاتى نیشتمانى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه پیكدههێنرێت بۆ پاكتاوكردنى سیڤییه‌كان و هه‌ڵبژاردنى كه‌سه شایسته‌كان، ده‌چێته كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى جڤات و یهكلادەکرێنەوە".
"ڕاى زۆرینه‌ى جڤاتى نیشتمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابو، كه ئهوكهسانهى پێشتر پۆستیان وه‌رگرتووه پۆستى حكومى وه‌رنه‌گرنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه نایه‌ت هه‌موویان نوێ بن ده‌بێت تێكهه‌ڵكێشى سیاسى و دیموكراسى دروستبكرێت و كه‌سانى به ئه‌زموونیش هه‌بن له تیمى حكومه‌تى نوێى گۆڕان" چالاك موهه‌ندیس واى وت.
لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى وتیشى، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌وه‌ى جێگركردووه "هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له پهڕلهمانەوە دەبێت".
چالاك موهه‌ندیس لە بارەی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت وتی: "ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نییه و خوایدهكرد سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان له براده‌رانى پارتى ده‌سه‌ند، ئه‌وانه‌ى كه ئێمه داوامان كردووه و ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌رى كردووه و سورین له‌سه‌ر وهرگرتنىان وه‌ریانده‌گرین".
ئەوەشی خستەڕو: "گۆڕان به‌شداریكردنى یه‌كێتی به‌لاوه گرنگه، به‌ڵام پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت به یه‌كێتى و به‌بێ یه‌كێتى ئه‌وه پارتى وه‌ك هێزى براوه و پێكهێنه‌رى كابینه‌ى نۆ بڕیارى لەسه‌ر ده‌دات".