گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێک بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی هەرس و کۆڵۆن چەند ڕێنماییەکى خستووەتەڕو

2019.08.26 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی هەرس و کۆڵۆن چەند ڕێنماییەکى خستووەتەڕو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پزیشکێکی کوردی پسپۆڕی زانستی خۆراک، بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی هەرس و کۆڵۆن چەند ڕێنماییەک بە هاوڵاتیان دەدات، کە گرینگترینیان وەرزش کردن و زوو خەوتن و زوو هەستانە لە خەو. , بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند ڕێنماییەکی بینایی کامەران، پسپۆڕی زانستی خۆراکی لەبارەی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی هەرس و کۆڵۆن بڵاوکردووەتەوە. , بینایی کامەران، پزیشیکی پسپۆڕ لە زانستنی خۆراک ڕایگەیاندووە: "بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی هەرس و کۆڵۆن پێویستە هیواش نان بخورێت و پەلە نەکرێت لە نان خواردن، هەروەها باش جوینی خواردنەکە، هەروەها نه خواردنەوەی ئاو و هەموو خواردنەوەیەکی دیکە لەکاتی نان خواردندا، بەڵکو پێویستە 15 خولەک پێش خواردن و کاتژمێرێک دوای خواردن ئینجا ئاو بخورێتەوە". , ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگترین شت، ڕۆژانە بە پێ ڕۆشتنە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، هەروەها زوو نوستن لە شەواندا لە کاتژمێر11 بۆ 12، زوو هەستانیش لە بەیانیاندا. , بینایی کامەران باسی لەوەشکردووە، پێویستە هەندێک خواردن تەرک بکرێت و نەخورێن یاخود کەمبکرێنەوە، کە ئەمانەن: نان، صەمون، كولیره و لەفه زۆر كەمبکرێنەوە، تەنها نانی تیری یان هەورامی بەیانیان بخورێن. خواردنی ڕێستورانت،  فاست فود، لەفەی گەص، شاورمه، پەتاته و گۆشتی برژاو نەخورێت. خواردنی دۆشاوی تەماته زور كەمبكرێتەوه، زیاتر بە تەماته شله و شۆربا لێبندرێت . توێکڵی میوه نەخورێت، واته خه یار، سێو، هەنجیر و هەر شتێک کە توێکڵی هەبوو پاک بكرێت و بێ توێکڵ بخورێت. وازهێنان له شەكر له ناو چا و ئیشی هه ویر و شیرینی. شیر نەخورێتەوه هیچ کاتێک. چای خەست و قاوه بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی دڵەکزێیان هەیە. خواردنی هەندێك میوەی وەک، ترۆزی، شوتی، کاڵەک، قۆخ و قەیسی کەمبکرێنەوە. هەندێك کەس ناڕەحەت دەبن بە نیسک، باینجان و تەماتەی کاڵ و دەتوانن کەمیان بکەنەوە. دوورکەوتنەوە لە خواردنی، خواردەمەنییە سورەکراوەکان، بەتایبەتی گۆشتی و مریشک بە باشی بکوڵێنرێت، دواتر بخورێت. نۆک و فاسۆلیا و پاقلە، شەو بکرێتە ناو ئاو و خوێ و پێش لێنان زەرد بکرێت، دواتر لێبندرێت.