کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لوتکەى کۆمەڵەى حەوت (جى حەوت) کە لە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، چاوى کامێراکان گۆشەیەکى جیاوازى ئەو لوتکەیەیان گواستووەتەوە، ئەویش ماچى سەرکردەکان و هاوسەرەکیانیان بوو لەو کۆبوونەوە جیهانییە.
,
ترەمپ زۆرترین وێنەى ماچەکانى بڵاوکراوەتەوە، زۆرترین قسەش لەسەر ماچەکانى سەرۆکى ئەمریکا کراوە، بەجۆرێک ماچى هاوسەرى سەرۆکى فەڕەنساى کردووە، بەگومانەوە قسەى لەبارەوە کراوە.
,
,
ئەوەى لە وێنەکانى ترەمپدا دەرکەوتووە، شێوازێکى سەیرى هەیە لە ماچکردنەکانى و یەکێک لە ماچە سەیرەکانى کە قسەى زۆر لەبارەەوە کراوە، ماچکردنى ئەنگێلا مێرکڵە.
,
,
لە یەکێکى دیکە لە وێنەکاندا، لەکاتى گۆڕینەوەى ماچێک لەنێوان ئەنگێلا مێرکڵ و ماکرۆن، هاوسەرى ماکرۆن بەجۆرێک تەماشایان دەکات وەک بڵێی دڵپیسی لەو ماچە بکات.
,
,
ماچێکى نێوان میلانیاى هاوسەرى ترەمپ و سەرۆکوەزیرانى کەنەدا، بە یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانى لوتکەى جى حەوت داندراوە کە چاوى کامێراکانى لەسەر بووە، ترەمپ لەو کاتەدا وەک لەوێنەکە دەرکەوتووە چاوەکانى داخستووە.
,
,