کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند "هه‌موو ڕێوشوێنێكی دیپلۆماسی و یاسایی پێویست بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌گرنه‌به‌ر كه سه‌روه‌ریی خاكی عێراق پێشێل بكات". . ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه، 26ی ئابی 2019) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات"له‌ڕێگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن به وڵاتانی دۆستی عێراقه‌وه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك كه سه‌روه‌ریی خاكی عێراق پێشێل بكات". . وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەدا "ڕێوشوێنی پێویست و ته‌واوی رێكاره دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرینه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببینه‌وه، كه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات و هەروەها له ڕێگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن". . هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له ئه‌مەریكا كردوە هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاسایشی نێوانیان. . راگەیەندراوەکە دوای ئەوە دێت کە تەنها لەمانگی ئابدا 13 جار لەلایەن فڕۆکەی چه‌ندین شوێن كۆگا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته ئامانج و خاپور کراون و حەشدی شەعبیش ئیسرائیل و ئەمریکای لەسەر ئەو بۆردومانانە تۆمەتبار کردووە. .