گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای 10 هەزار دۆلاری لێکردووە.. تۆمەتبارێک لە بەغدا دەستگیرکرا کە کچێکی بێزارکردووە

2019.08.26 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
داوای 10 هەزار دۆلاری لێکردووە.. تۆمەتبارێک لە بەغدا دەستگیرکرا کە کچێکی بێزارکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕوبوونەوەى تاوان لە بەغدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە کچێکی بێزارکردووە و داوای 10 هەزار دۆلاری لێکردووە. لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، ئەمرۆ دووشەممە، 26ی ئابی 2016، "تیمەکانی بنکەى کازمییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى تاوان توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە داوای 10 هەزار دۆلاری لە کچێک کردووە لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەى وێنەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان." . ڕاشیگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەکەى بەپێی مادەی 430 نێردراوە بۆ دادوەر." بەپێی مادەى 430 لە یاسای سزادانی عێراق، "هەرکەسێک هەڕەشە بکات بە ئەنجامدانی تاوان لە دژی خۆی یان سەروەتەکەى یان دژی کەسێک یان سامانی کەسێکی تر یان کەسێک لەڕێگەی شەرەفەوە بێزاربکات ئەوە زیندانیدەکرێت بەشێوەیەک کە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت."