کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی دیپلۆماسی و یاسایی دەگرنە بەر بۆ ڕێگریكردن لە دەستوەردان لە كاروباری وڵاتەکەی. . محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوە لەگەڵ هەریەکە لە جۆن وێڵكس باڵیۆزی بەریتانیا، یۆرخن مولەر باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا، جان نۆبڵ هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا کۆبووەتەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی جەختی لەوەکردوەتەوە، رێگە نادەن هیچ وڵاتێک دەستوەرداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی. . هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، حكومەت هەموو بژاردە دیپلۆماتی و یاسایی دەگرێتە بەر بۆڕێگریکردن لە دەستوەردان لە كاروباری عێراقدا. . وەزیری دەرەوەی عێراق، باسیلەوەشکردووە "لەم هەلو مەرجەی ئێستادا کە ناوچەكەی تێدایە، پێویستە لەسەر هەمووان بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە پەنا بۆ گفتوگۆ ببرێت و ڕێگەش نەدرێت دەست وەردرێتە كاروباری وڵاتان." . ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی عێراق هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە. .