کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند پشتیوانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەریەک لە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە. . مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پشتگیری لە ئیسرائیل کردووە بۆ لێدانی ژمارەیەک ئامانج لە سووریا. . درەنگانێکی شەوی شەممە 24ی ئابی 2019، ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردوومانکران، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەو بۆردوومانە هێرشێکی سوپای پاسدارانی پوچەڵکردووەتەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناتانیاهۆ جەختی لەوەکردووەتەوە، لە هەر شوێنێک سوپای پاسدارانی ئێران ببێتە مەترسی بۆیان بۆردوومانی دەکەن. . ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک بنکەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراون. . حەشدی شەعبی ئەمریکا و ئیسرائیل بە بۆردومانکردنی بنکەکانی تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی کردووە وەڵامی ئەو بۆردوومانانە دەداتەوە. .