کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕیارى شەهید ئاسۆ، کە لە پاش شەهید بوونى باوکییەوە جەڵتەى دڵ لێیدا، لە نەخۆشخانەى شار کۆچى دوایی کرد. , پاش ئەوەى ئاسۆی جەلال مەسۆیی، ئەفسەری ئاسایش، لە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لەکوڵەجۆ شەهید کرا، لە بەروارى 23ی ئابی 2019، منداڵەکەی باری تەندروستی تێکچوو ماوەى چەند ڕۆژێکیش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرا و لەژێر چاودێرى وردا بوو. , پێشتر خێزانەکەى ئەوەیان ڕاگەیاند، پاش شەهید بوونى باوکى، بڕیار بارى دەرونى تێکچووە و بەردەوام داواى باوکى کردووە، پاشان بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە لەشیدا و جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو. , سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى شار بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "بڕیارى شەهید ئاسۆ، ئەمڕۆ کۆچى دوایی کردووە و خانەوادەکەشى لەسەر بەرپرسیارییەتى خۆیان تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادیان نەکردووە". . شهوى 30ى تەموز 2019، لە کاتی هێرشی چەکدارانی داعش لهناوچهى كوڵهجۆى زهنگ ئاباد، ئاسۆ جهلال مهسۆى ئەفسەر لە هێزهكانى ئاسایشى ناوخۆى ههرێم، لهگهڵ چهند هاوڕێیهكى دیکەیدا بەهۆى هێرشی داعشەوە شههید بوون.