کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لهچركهساتى وازهێنانى له‌پۆسته‌كه‌ى، تیریزا مه‌ى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا چه‌ند دڵۆپه فرمێسكێكى هه‌ڵڕشت، به‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى وا لێكدرایه‌وه كه بە به‌رچاوى كامێراكانه‌وه نواندنى ئه‌و نۆرمهى شكاند كه پێیوابوو سیاسیه‌كان بۆ ده‌ربڕینى خه‌م و هه‌ست و سۆزیان په‌نا نابه‌نه به‌ر فرمێسك و كه‌سانى دابڕاون له‌و هه‌ستانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى تیریزا مه‌ى وایكرد چه‌ند نه‌یارێكی سیاسیشى هاوسۆزى بۆ ده‌رببڕن. . له وتارێكى بنكۆڵكاریدا كه كریستیان جاریت نوسیویهتى و لهئاژانسى (بى بى سى) بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند لایه‌نێكى جیاوازى نهێنیه‌كانى گریان ئاشكرا كراوه. . كریستیان كه خوێندنه‌وه‌ى بۆ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى جیاوازى ئه‌و بواره كردووه ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه به‌لاى گروپێك لهپسپۆڕانى بوارى ده‌روونناسیه‌وه گریان وه‌ك پێویستیه‌كى ڕۆحى بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خه‌م و خه‌فه‌ت داده‌نرێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌لاى ژماره‌یه‌ك لهپسپۆڕانى بواره‌كه‌وه به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى زانستى گریان زیانى هه‌یه و هیچ شوێنه‌وارێكى باش بۆ ده‌روون و جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌جێناهێڵێت. . . بەگوێرەى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك له زانا دهروونناسهكانى زانكۆى كوێنزلاند به‌سه‌رپه‌رشتى لیه شێرمان ئه‌نجامیانداوه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، بۆچوونى كه‌سه‌كه له‌سه‌ر گریان ڕۆڵى ده‌بێت لهئامادهبوونى بۆ گریان و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشى بۆ سه‌رى ده‌بێت له‌دواى گریانه‌كه. . له‌و باره‌یه‌وه شارمان نوسیوویەتى، بۆچوون و پێشبینى كه‌سه‌كان و ئه‌زموونه‌كانى له‌چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ملكهچبوونى بۆ حاڵه‌تى گریان هه‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى بۆ سه‌ر هه‌ستى ئه‌و كه‌سه له‌دواى گریان و ته‌نانه‌ت بۆ سوده‌كانى گریانیش هه‌یه. . گه‌یشتن به‌و ڕاستیه‌ش لهئاكامى ئه‌وه بووه كه شارمان و هاوڕێكانى پێوه‌رێكیان داناوه به‌ئامانجى ئاشكراكردنى بیروبۆچوونى پێشوه‌خته‌ى كه‌سه‌كان له‌سه‌ر گریان و له‌پاش گریانیش، سه‌ره‌تا له‌شێوه‌ى پرسیاردا ئاڕاسته‌ى نموونه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌وه ده‌ستیانپێكردووه "كاریگه‌رى گریان چۆن له‌سه‌رخۆت ده‌بینیت كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا بیت؟". . بۆ وهڵامهكانیش چه‌ند بژارده‌یه‌كیان خستوه‌ته به‌رده‌م ئه‌وانه‌ى كه وه‌كو نموونه وه‌ریانگرتوون بژارده‌كانیش وه‌كو"له‌پاش گریان هه‌ست به ئاسوده‌یى ده‌كه‌م" یاخود بژارده‌ى "هه‌ست به‌لاوازى ده‌كه‌م كاتێك له‌به‌رده‌م خه‌ڵكى تردا ده‌گریم". . دواى ڕاڤه‌كردنى وه‌ڵامه‌كان، شارمان و تیمه‌كه‌ى گه‌یشتنه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكى جیاواز، له‌وانه: . یه‌كه‌م: گریان به‌ته‌نها و بێ ئاماده‌بوونى كه‌س یارمه‌تى كه‌سه‌كه ده‌دات هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژێت و كه‌مێك ده‌ربازى بێت له‌و خه‌مه‌ى كه زاڵبووه به‌سه‌ریدا. . دووه‌م: گریان به‌ته‌نها وا له‌كه‌سه‌كه ده‌كات لهدۆخێكى خراپه‌وه به‌ره‌و خراپترى ببات. . سێیه‌م: گریان به‌به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه گه‌ر هاوڕێ و ئه‌ندامانى خێزانى كه‌سه‌كه نه‌بێت ئه‌وا واى لێده‌كات هه‌ست به‌شه‌رم بكات، گریانیش به‌به‌رچاوى هاوپیشه و هاوڕێى كاره‌وه وا له‌كه‌سه‌كه ده‌كات حوكمى پێشوه‌خته و ڕاڤه‌ى جیاوازى له‌باره‌وه بۆ بكرێت. . پێده‌چێت كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه كه گریان سودى هه‌یه لهئاكامى ئه‌زمونى كه‌سیى و بۆچوونى باوى خه‌ڵكه‌وه بێت له‌سه‌ر گریان، به‌هه‌مان شێوه ڕداندۆڵف كۆرنلییۆسى ده‌روونناسى ئه‌مریكیش له‌ده‌یان وتاریدا له‌باره‌ى گریانه‌وه ئه‌وه‌ى دركاندوه به‌رێژه‌ى 94% سودى هه‌یه. . ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌ش ئاكامى توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌وه‌دا پوختكردهوه:" گه‌ر بێت‌و كه‌سه‌كه له‌په‌نایه‌كدا به‌ته‌نها بگرى ئه‌وا زیانى پێ ناگات به‌ڵكو یارمه‌تى ده‌دات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ست و خه‌مه ناخۆشه‌كاندا". . زۆربه‌ى توێژه‌ران و پزیشكانى پسپۆڕ گریانیان وه‌كو ئامڕازێك بۆ ده‌ربڕینى هه‌ستیان به ئه‌رێنى وه‌سف كردووه، لەو باره‌وه هینرى مودسڵى ده‌روونناس، وتوویەتى "گرمۆڵەكردنى دڵته‌نگى له‌ده‌رووندا و ههڵنهكێشانى ئاهێك به‌گریان خێرا ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى خه‌مه‌كه به‌سه‌رجه‌م جه‌سته‌دا". . به‌ڵام هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌كه‌ى باسكردووه و ژماره‌یه‌ك له‌زانایان، ئاماژەیان بەوە کردووە، گریان زیانى زۆرتره وه‌ك سود، به‌تایبه‌تى ئه‌و توێژینه‌وه‌ى كه لۆرین بیلسما و تیمه‌كه‌ى ئه‌نجامیانداوه و ڕایانگه‌یاندووه كهبارودۆخى ده‌روونى كه‌سه‌كه له‌پاش گریان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. . توێژینه‌وه‌كانى سه‌رده‌م ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌سه‌ره‌تاى سه‌یركردنى فیلمى خه‌مناكه‌وه ده‌بێته هۆى تێكچوونى ته‌ندروستى مرۆڤ و به‌تێپه‌ڕبوونى 90 خولهك له‌دواى گریان بارودۆخه‌كه باش ده‌بێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان ئه‌و بیروباوه‌ڕە ڕەتدهكهنهوه كه پێیوایه گریان یارمه‌تى ده‌ربازبوون له‌خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌دات. . ئه‌نجامى تویژینهوهكهى شارمانیش ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه نیوه‌ى نموونه‌ى توێژینه‌وه‌كه واى ده‌بینن گریان به‌ئاشكرا كاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌كانى زیاتره. . به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه ساڵى 2016 ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاكامه‌كه‌ى به‌وه ده‌ستنیشانكراوه زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌ڕیان وایه ئه‌و پیاوانه‌ى كه فرمێسك ده‌ڕێژن تواناى خۆڕاگریان كه‌متره و گریانى پیاوان له‌چاو ژنان زیاتر مایه‌ى ڕەخنهگرتنه. . ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه حوكمى پێشوه‌خته كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌وه هه‌یه و خه‌ڵكى ڕەخنهى زۆر له‌و كه‌سانه ده‌گرن كه له‌كاتى كاركردندا ده‌ستده‌كه‌ن به‌گریان به‌تایبه‌ت پیاوان. . هه‌ر بەگوێرەى ئاكامى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌و ژنه فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له‌كاتى ده‌وامدا ده‌گرین زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ن كه فێڵباز و كه‌مته‌رخه‌من، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ى كه له‌كاتى كاركردندا ده‌گرین و فرمێسك بهڕومهتیانهوه دێته خواره‌وه ئه‌وا ئاكامێكى باشى نابێت بۆیان. . سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاكامانهش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى تر هەیە به‌پێى توێژینه‌وه جیاوازه‌كان سودى گریان له‌هه‌ندێ جاردا ده‌رده‌خات و پێیوایه یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕاكێشانى هه‌ست و سۆزى به‌رامبه‌ر، گریانه‌كه‌ى تیریزا مه‌ى وه‌كو نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه باسده‌كرێت. . به‌ڵام شارمان لەو بڕوایەدایە، ئه‌وانه‌ى بڕوایان وایه گریان به‌ئاشكرا و له‌په‌نهاندا سودى هه‌یه ئه‌وانه‌ن كه په‌رۆشى و توانایه‌كى زیاتریان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینى هه‌ست و سۆزیان و زیاتر به‌ده‌ربڕینى سۆز پشتیوانى ئه‌وانى تر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى كه پێیانوایه گریان هیچ سودێكى نییه. . له‌كۆتایى توێژینه‌وه‌كه‌یاندا شارمان و تیمه‌كه‌ى ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، بۆچوونى خه‌ڵكى له‌سه‌ر گریان به‌درێژایى ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت به‌پێى سروشت و كاردانه‌وه جیاوازه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر گریاندا، بۆچوونى خه‌ڵكیش كاریگه‌رى به‌سه‌ر گریانه‌وه هه‌یه كه زۆر جار كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات به‌وه‌ى كه چۆن له‌داهاتوودا ملكه‌چى دۆخى گریان بێت. .