گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەی تایمز: ئیسرائیل جەنگێکی نهێنی دژی ئێران لە عێراق ئەنجام دەدات

2019.08.25 - 10:23
ڕۆژنامەی تایمز: ئیسرائیل جەنگێکی نهێنی دژی ئێران لە عێراق ئەنجام دەدات
ناس کورد ڕۆژنامەیەکى بەریتانیى بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل شەڕێکى نهێنى دژی ئێران لە عێراقدا بەڕیوەدەبات و بەرپرسانى ئەمریکیش پیێانوایە ئەو شەڕە ئارامیەکەى عێراق تێکدەداتەوە. . ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانیى لە ڕاپۆرتێکدا باسی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر چەند کۆگایەکى چەک و تەقەمەنیی چەکدارانى حەشدى شەعبى نزیک لەئێران کردووە و بە بەرپاکردنى شەڕێکى نهینی ئیسرائیلی لەعێراق وەسفکردووە. . تایمز ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلیان لەسەر خاکی عێراق پشتڕاستکردووەتەوە و پێیان وابووە ئەو هێرشانە دەبنە هۆی تێکچوونەوەی ئارامی عێراق. . ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، لە هێرشەکانى ئیسرائیلدا بۆ سەر عێراق، دوو بەرپرسى سەربازیی ئێران کوژراون. . تایمز لە ڕاپۆرتەکەیدا نوسیوویەتی ئیسرائیل نایەوێت لەمکاتەدا بە فەرمی هێرشەکانی بۆ سەر عێراق پشتڕاست بکاتەوە و بێدەنگی هەڵبژاردووە. . ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، چوار کۆگای چەک و تەقەمەنی چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقێنراونەتەوە و ژمارەیەک میدیای جیهانی ئاشکرایان کرد کە تەقینەوەکان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بووە. .