کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆردوومانی بارەگایەکی سوپای پاسدارانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردووە، کە بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل. . ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، میدیای فەرمی سووریا هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: هێزی بەرگریی ئاسمانی رووبەڕووی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بووەتەوە. . لەبارەی هێرشەکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی عەقرەبای دیمەشق بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆردوومانکراوە کە بەنیازبوون هێرش دژی ئیسرائیل ئەنجام بدەن. . هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆردوومانەکەی سەر دیمەشقی لە تویتێکدا پشتڕاستکردەوەتەوە و رایگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا، فەیلەقی قودسیان لە دیمەشق بۆردوومان کردووە. . ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل چەند جارێک لە سوریا و عێراق چەند ناوچەیەکی بە ناوی بنکەی سەربازی ئێران بۆردوومانکردووە.