کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ڕێكخراوێكى تایبه‌ت به‌مافه‌كانی ژنانى عێراق، ئامارى شه‌ش مانگى ڕابردووى جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌رانى ڕاگه‌یاند کە نزیکەی 34 هەزار هاوسەر داوای جیابوونەوەیان بە دادگاکان پێشکەشکردووە. . ئەمڕۆ شەممە 24ی ئابای 2019، ڕوانگەی ئازادییەکان بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان لە عێراقدا ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە. . ئامارەکە پشتی بە داتاکانی ئەنجوومەنی باڵاى دادوهرىبهستووه وتێیدا ئاشكراى كردووه، ژمارەی پێشکەشکردنی داواکاریی جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زارونۆسه‌د و حه‌فتا حاڵەت،له‌به‌رامبه‌ریشدا 149 هه‌زار و 409 مامەڵەی هاوسه‌رگیرى تۆمار كراون. . بەپێی ئامارەکە ڕێژەی جیابووەنەوەی هاوسەران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە بە جۆرێک، لە ساڵى 2017 رێژه‌ى جیابونه‌وه 49 هه‌زار و 328 حاڵەت بووه و لهبهرامبهریشیدا زیاتر 200 هەزار هاوسەرگیری تۆمار كراون. . ئامارەکە شارەکانی هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە و تەنیا شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە. . ڕوانگه‌ى ئازادییه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه ژمارەی ئەو دۆسیانەی لە دادگاکان کۆتای‌یان هاتووە 25 هەزار و چوار حاڵەت بوون. . بەپێی ئامارەکە تەمەنی لە ٪70ی ئەو هاوسەرانەی لە یەکتر لە نێوان 15 تا 30 ساڵیدایه. . هەروەها لەبارەی هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌ران ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه، هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته له‌ڕێگه‌ى تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بارودۆخى ئابورى وڵات له‌دیارترین هۆكاره‌كانى جیابونه‌وه‌ن له‌عێراقدا. .