کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پیاوێکی تورک بە بەرچاو كچەکەیەوە بەچەقۆ هێرش دەکاتە سەر هاوسەرەکەی و بەسەختی برینداری دەکات، دواتر گیان لەدەستدەدات. . میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ڕوداوه‌كه له نێو هۆڵى ڕیستۆرانتێكى شارى كیریكالى ناوه‌ڕاستى توركیاڕویداووه و به‌كامێراى کارمەندێکی ڕیستۆرانتەکە دیمه‌نه‌كه تۆمار کراوە. . پیاوەکە، ته‌مه‌نى 43 ساڵه و ناوى فیداى بارانه، له‌به‌رده‌م پۆلیسى شاره‌كه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه وتویهتى: "چوار ساڵه لەیەکتر جیابووینەتەوە و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى دایه‌نى كردنى مناڵهكەمانهوه ناكۆكمان هه‌بووه و سوكایه‌تى پێكردووم کوشتوومە." . لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کچێکی تەمەن 10 ساڵان هاوار دەکات "دایکە گیان توخوا مەمرە"، دایکی کچەکە ناوى ئامینه بۆلۆلوته و ته‌مه‌نى 38 ساڵە، به‌گوێره گرته ڤیدیۆیه‌كه دایکەکە بە برینداری وەڵامی کچەکەی دەداتەوە و پێیده‌ڵیت: "كچم نامه‌وێت بمرم." . ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی تورکیا دەنگدانەوەی فراوانی درووستکردووە بە جۆرێک کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی حکومیش لەسەر ئەو ڕووداوە هاتوونەتە دەنگ. . ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆل لهتوێتێكدا نوسیوویه‌تى: "نامه‌وێت بمرم، لەڕاستیدا هاوارى هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه كه ده‌كوژرێن. "، ئیمام ئۆغڵۆ ئاماژه‌ى بەوەشكردووه:"دایه گیان مه‌مره، ئه‌وه‌ش فرمێسكى هه‌موو منداڵانه." . [embed]https://youtu.be/RCvtqEV6IHU[/embed]