گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمریکا تۆمار کرا

2019.08.24 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمریکا تۆمار کرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەرپرسانى تەندروستی ئەمریکا ڕایانگەیاند، یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکان سییەوە تۆمارکراوە کە پەیوەندی بە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە هەیە.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا دەشڵێن، "زیاتر لە 190 حاڵەتی نەخۆشکەوتن بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە لە 22 ویلایەتی ئەمریکا تۆمارکراون، بەڵام باسیان لە جۆر و کۆمپانیای دروستکەری ئەو جگەرەیە نەکردووە.

حاڵەتی مردنەکە لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکی تۆمارکراوە.

.

پێشتر و به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس كورد، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنانى جگەرەى ئه‌لیكترۆنى " ڤایپ" له‌ناو گه‌نجاندا زیادیكردووه‌، فرۆشیارێکیش دەڵێت، له‌ دوكانێكدا له‌ سلێمانى له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا هه‌زار جگەرەی ئه‌لكترۆنى فرۆشراوه‌.

https://www.youtube.com/watch?v=23Iqemgt8QE