کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد كه‌شتى گرێس 1 ئێران کە ئێستا ناوەکەی بۆ ئەدریان دەریا گۆڕیوە ئاڕاسته‌كه‌ى گۆڕى و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت. . ئاژانسى ئەسۆ شه‌یتدپرێس بڵاویكرده‌وه، كه‌شتى ئادریان دەریای ئێرانى ئاڕاستەی بەرەو بەندەری مێرسینی تورکیا گۆڕیوە، بەڵام دیار نیە تورکیا ڕێگە دەدات کەشتییەکە لەو بەندەرەدا بگیرسێتەوە. . ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕەتیانکردەوە، هەر جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە کەشتییەکە بکات. . هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بە تووندی سزای ئەو کۆمپانیایانەی بواری کەشتیوانی دەدات ئەگەر هاوکاری کەشتییەکەی ئێران بکەن. . له‌به‌رامبه‌ر ههڕەشهكانى ئه‌مریكادا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیرانیش ڕایانگه‌یاند، گه‌ر بێت‌و ئه‌مریكا هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌دژى كه‌شتیه‌كه‌یان بكات ئه‌وا ئاكامى باشى لێناكه‌وێته‌وه. . ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌لتاریقه‌وه كه‌شتى نهوتههڵگرى گرێس 1ى ئێرانى ئازاد كرا و ده‌ستبه‌جێش له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵى ئه‌مریكاوه بڕیارى دهستبهسهرگراتنهوهى ده‌ركرا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌لتاریق بڕیاره‌كه‌یان جێ به‌جێ نه‌كرد. .