گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆربەیان بڕوانامەی پزیشکی و پیشەیین

ئەڵمانیا بڕوانامەی 36 هەزار پەنابەری هاوتای بڕوانامەکانی وڵاتەکەی کردووە

2019.08.23 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا بڕوانامەی 36 هەزار پەنابەری هاوتای بڕوانامەکانی وڵاتەکەی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی 2018 زیاتر لە  36هەزار بڕوانامەی پەنابەرانی هاوتای بڕوانامەی وڵاتەکەی کردووە. . بەگوێرەی ئامارێکی نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا، ڕێژەی ئەو بڕوانامە بیانیانەی کە حکومەتی ئەڵمانیا هاوتای بڕۆانامەکانی وڵاتەکەی کردووە، لە ساڵی 2018 بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردووە بەڕێژەی 20% زیادی  کردووە. . بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ئەو بڕوانامانەی کە هاوتاکراون زیاتر لە 36 هەزار بڕوانامەیە، پشکی شێریش لە و ژمارەیە بەر پەنابەرە سوورییەکان کەوتووە، کە زیاتر لە  پێنج هەزار بڕوانامەیە. . نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە، زۆربەی بڕوانامە هاوتاکراوەکان  لە دوو پسپۆری  سەرەکین، پزیشکی و پیشەیی  کە لە ٪61ی بڕوانامەکان پێکدەهێنن. . هاوتاکردنی ئەو بڕوانامانە، یارمەتی خاوەنەکانیان دەدات تا لە بوارەکانی خۆیاندا لەو وڵاتەدا کاربکەن. . هاوکات،پەیمانگای ئابوری ئەڵمانی، هەنگاوەکانی حکومەتی سەبارەت بە هاوتاکردنی بڕوانامە بیانییەکان بەگرنگ زانیوە، کە دەبێتە هۆی  بەرزکردنەوەی دەستی کار لە بوارە جیاجیاکاندا. . جگەلەوە، داوا ی لە خاون کارە ئەڵمانییەکانیش کردووو ئاسانکاری تەواو بۆ ئەو پەنابەرانە بکەن  کە ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن. .