کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد هێزەکانی حهشدی شهعبی، دیمەنی بە ئامانجی گرتنی فڕۆكەیەکی بێفڕۆكەوانی بڵاوكردەوە كە رایانگەیاندبوو بە ئاسمانی بارهگای لیوای 12ی هێزەكانیان له دهوروبهری بهغدا سوڕاوەتەوە. . ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2019، ڕاگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا چەند جارێک تەقە بە ئاسماندا دەکرێت. . لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا چەند ساتێک تەنێکی ڕەش لە ئاسماندا دەردەکەوێت وچەکدارێک تەقەی لێدەکات، کە لە لایەن دەستەی حەشدی شەعبییەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناسێندراوە. . دەستەکە ڕایگەیاندووە، "فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكهمان ناچار كردووە، كه نهتوانێت كاری سیخوڕیكردنهكهی تهواو بكات". . ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 22ی ئاب، دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بە سەر ئاسمانی بەغداوە کردووەتە ئامانج. . ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چوار بارەگای حەشدی شەعبی کە چەک و تەقەمانیان تێدابووە تەقێنراونەتەوە و گومان دەکرێت لە لایەن ئیسرائیلەوە کرابنە ئامانج. . هاوکات ڕۆژی ڕابردوو، مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمریکای بە هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند مافی وەڵامدانەوە و بەرگرییکردنیان دەبێت. https://www.youtube.com/watch?v=SCBGzYdUUBU&feature=youtu.be .