گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆردومانەکان سوکایەتییە بە حکومەتى عێراق

پەرلەمانتارێکى عەرەب داواى راگرتنى بۆردومانەکانى تورکیا دەکات

2019.08.22 - 16:52
پەرلەمانتارێکى عەرەب داواى راگرتنى بۆردومانەکانى تورکیا دەکات
ناس کورد-   ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند "به‌رده‌وامى بۆردومانه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى موسڵ و دهۆك سوكایه‌تیه‌ به‌حكومه‌تى عێراق و ده‌بێت ڕابگیرێت. . ئه‌زحه‌وى سه‌عیب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22ى ئابى 2019) بڵاویکردەوە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) كه‌وتووه، ئاماژەى بەوە کردووە :"به‌رده‌وامى بۆردومانه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق به‌تایبه‌تى هه‌ردوو قه‌زاى شه‌نگال و مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ترى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك به‌بیانووى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا، پێشێلكردن و سوكایه‌تیكردنە به‌حكومه‌تى عێراق به‌تایبه‌تى دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌قه‌ده‌غه‌كردنى فڕینى هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك به‌ئاسمانى وڵاتدا به‌ ڕە‌زامه‌ندى خۆى نه‌بێت". .   ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقى بەپێویستزانى چاره‌سه‌رى بوونى باره‌گاى هه‌ر حزبێك گه‌ر هه‌بێت له‌و ناوچانه‌ بكات به‌ باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌شه‌وه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا ڕێگه‌ نه‌دات به‌توركیا ئه‌و پێشیلكاریانه‌ ئه‌نجام بدات". .