کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وادەی فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی پارێزگاکەی ئاشکراکرد، وردەکاری بڕیارەکەى بۆ ناس کورد ڕونکردەوە. , ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2019 لە پارێزگای هەڵەبجە لیژنهی باڵای فرۆشتنی تابلۆی ژماره نایابهكان و بەرپرسانی پارێزگای ههڵهبجه و نوێنهری داواكاری گشتی کۆبونەوە، ڕۆژی دەستپێکردنی فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی پارێزگاکە به شێوهی ئاشكرا بۆ چهند ژمارهیهك دیاری کرا. , کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ههڵهبجه بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "له كۆبوونهوهكهدا سهرجهم ئهندامانی لیژنه و نوێنهری داواكاری گشتی، وهك چاودێر بەشداربوون و ڕۆژی 27ی ئابی 2019 تا 15ى ئەیلولی 2019 وەک وادەی خۆتۆمارکردن بۆ چونە ناو پێشبرکێی کڕینی تابلۆی ژمارە نایابەکان دیارى کرا، هەروەها ڕۆژی 16ی ئەیلولی 2019 بە ڕۆژی فرۆشتنی ئاشکرای ژمارە نایابەکان دیاری کراوە". , جێگری پارێزگاری ههڵهبجه ئاماژەی بەوەدا: "لە قۆناغی یەکەمدا تەنها ژمارە (1) تا (9) دەفرۆشرێت و هەموو کەسێک کە خەڵکی هەر شار و شارۆچکەیەک بێت و هەر نەتەوەیەک بێت، دەتوانێت لەماوەی ئەو ڕۆژانەدا خۆی تۆمار بکات بۆ چونە نێو پێشبڕکێی کڕینی ژمارەکان". , لەبارەى نرخى تابلۆکان ئەو بەرپرسەى هەڵەبجە وتى، وەزارەتی ناوخۆ نرخی ژمارەکانی خەمڵاندووە و نرخێکی داناوە کە لەو نرخانە کەمتر نەفرۆشرێن، ئەویش نرخی تابلۆی ژمارە (1) لە یەک ملیار دینارەوە دەست پێدەکات و هەروەها نرخی تابلۆی ژمارە(2) تاوەکو ژمارە (9) لە 600 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات". , بەگوێرەى ئەو ڕێنماییەى بۆ ناوتۆمارکردن دەستنیشان کراوە، هەر کەسێک بیەوێت ناوی خۆی تۆمار بکات دەبێت سەرەتا ناوی خۆی بۆ یەکێک لە ژمارەکان لەبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە تۆمار بکات، هەروەها بڕی 20٪ی نرخی ئەو تابلۆیەى وەک دڵنیایی لێ وەردەگیرێت، دواتریش ژمارەکەى بۆ دەرنەچوو پارەکەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە. , "وەک پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش، بڕیرمانداوە کە تابلۆی ژمارە 1988 نەفرۆشرێت، بەڵکو لە مۆزەخانەی مۆنۆمێتی هەڵەبجە دابندرێت چونکە ئەو ژمارەیە ژمارەیەکی تایبەتە و کارەساتێکی ناخۆش بیری هەڵەبجەییەکان دەخاتەوە"، جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە واى وت. , ,