گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانەى چوار ساڵ زیانرە لەو پۆستانەدان

یەکێتی بەرپرسانى حیزبەکەى لە حکومەتى هەرێم و بەغدا دەگۆڕێت بە کەسانى نوێ

2019.08.22 - 15:02
یەکێتی بەرپرسانى حیزبەکەى لە حکومەتى هەرێم و بەغدا دەگۆڕێت بە کەسانى نوێ
ناس کورد- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت ئەو کەسانەی کە لە پشکی ئەو حیزبە لە حکومەتی عێراق و هەرێم پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو سەرەوەیان هەیە و ماوەی چوار ساڵیان تێپەڕاندووە، ئاڵوگۆڕیان پێ بکات و بیانگۆڕێت بە کەسانی نوێ، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت، چەندین کەس بۆ ئەو پۆستانە سیڤییان پێشکەشکردووە. , لە نوسراوێکدا کە لە 20ی ئابی 2019 دەرچووە و واژووی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە: "بڕیارمانداوە بە ئاڵوگۆڕکردنی ئەو هەڤاڵانەی کە لە پشکی یەکێتی لە حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم پۆستی بەڕێوەبەری گشتی یاخود بەرزتریان هەیە و ماوەی چوار ساڵ یاخود زیاتریان تێپەڕاندووە". , لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پۆستانە بەو کادرانە پڕدەکرێنەوە کە سیڤییان پێشکەشکردووە و لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە پاڵێوراون. , لەوبارەیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیارەکەی بە کارێکی باش ناوبرد و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پێویستە ئیتر هەم لەنێو یەکێتی و هەم لە حکومەتیش کەسانی نوێ بهێندرێنە پێشەوە و ئەوانەی چوار ساڵ لە پۆستێکدا بوون بگۆڕدرێن و هەل بدرێت بە کەسی دیکە". , وتیشی، بە سەدان کەس سیڤییان پێشکەش مەکتەبی سیاسی کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە، ئەو پۆستە نوێیانەشی کە پشکی یەکێتین لە کابینەی نوێ و تائێستا پڕ نەکراونەتەوە. , ,