کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئەمڕۆوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و عێراق چەند پلەیەک دادەبەزێت بەڵام تەواوی مانگەگە بە "گەرمی و شێداری" کۆتایی دێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی ئابی 2019، ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە، بەڵام سبەینێ بەرز دەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم لە نێوان 24 بۆ 43 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێت. . هاوکات سادق عەتییە، شارەزای بەناوبانگی کەشناسی عێراقی دەڵێت، "مانگی ئاب بە کەشوهەوایەکی گەرمەوە کۆتایی دێت و لە هەفتەى داهاتووشەوە شێی لەگەڵدا دەبێت." سادق عەتییە دەشڵێت، "لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەبەرە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و سەرەتای هەفتەى داهاتوو کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە."