گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی: ڕێگری بکرێت لە هەناردەکردنی نەوتەکەمان ئەوا ڕێگە ئاوییەکان بەسەلامەتی نامێننەوە

2019.08.21 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی: ڕێگری بکرێت لە هەناردەکردنی نەوتەکەمان ئەوا ڕێگە ئاوییەکان بەسەلامەتی نامێننەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ‎سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دەدات لە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی، هەڕەشەى ئەوە دەکات کە "ڕێگا ئاوییەکان پارێزراو نابن". , حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران لەبارەى گەمارۆئابورییەکانى سەر وڵاتەکەى ڕایگەیاند: "ئەگەر بێت و ڕێگری بکرێت لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، ئەوا ڕێڕەوە ئاوییەکان بە سەلامەتی نامێننەوە وەک پێشتر". , ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "پلانێکی ئەمریکا و چەند وڵاتیکی دیکە هەیە، کە دەیانەوێت ئابوری ئێمە بگەیەننە سفر و لەو پلانەشیاندا ڕێگری لە هەر وڵاتێک دەکەن کە نەوت لە ئێمە بکڕێت، ئەگەر ئەمەش ڕوبدات هەناردەی نەوتی ئێران دەگاتە سفر". , "ئەگەر هەوڵەکان بەردەوام بێت بۆ ڕێگەگرتن لە هەناردەی نەوتی ئێران، ئەوا ئێمەش گرەنتی مانەوەی سەلامەتی ڕێڕەوە ئاوییەکان نادەین"، سەرۆککۆمارى ئێران وا دەڵێت. , ئەم ‌هەڕەشەیەی ئێران پەیوەندی بەوەوە هەیە کە پێشتر  بەریتانیا لە هەرێمی جەبەل تاریق کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی دەستبەسەرکرد، پێشتریش ئەمریکا هەڕەشەى ئەوەى کردووە ئاستى هەناردەى نەوتى ئێران تا ئاستى سفڕ کەمدەکاتەوە. , ,