گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامى جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دایەوە

2019.08.21 - 21:01
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامى جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دایەوە
ناس کورد- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش لە وەڵامى وتەکانى جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عیراق بەردەوامە و یاسا و ڕێنماییەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن. , ئەمڕۆ چوارشەممە شۆن ڕایان، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕونکردنەوەیەکدا لە تویتەر ڕایگەیاند: "کاری سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دژایەتیکردن و لەناوبردن و شکاندنی داعشە لە عێراق، بەردەوام دەبین لەو ئەرکە و هەروەها بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان". , ئەم ڕونکردنەوەیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری ئەمنیداری گشتی دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەى خستەڕو: "ئەمریکا ڕێگای داوە بە فرۆکەى ئیسرائیلی کە خاکی عێراق ببەزێنن و بۆردوومانی بنکەیەکی حەشدی شەعبی بکەن". , ,